ئاوباره  1‌/awbare: نتـ:[ ئاو+ بار+ ئه‌]

1- قه‌مته‌ره‌ : پڕووسکێکی گه‌وره‌یه‌، له ‌دار یان ته‌نه‌که‌ و ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ دروست ده‌کرێت. به‌سه‌ر ( شیو) یان شوێنێکی نزمدا که‌ که‌وتبێته‌ نێو کێڵگه‌وه‌ ڕایه‌ڵ ده‌کرێت، و ئاو له‌ به‌رێکه‌وه‌ ده‌باته‌ به‌رێکی تر بۆ کشتوکاڵ.

{  تێبـ :

1- ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باس کرا، شێوه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی دروست کردنی ( ئاوباره‌) یه‌، که‌ که‌ره‌سته‌ی نوێ په‌یدا بووه‌. ده‌شێت له ‌ڕابردوودا ( شیو) یان شوێنه‌ نزمه‌که‌یان به‌ پانایی پێویست پڕکردبێته‌وه‌، به ‌خۆڵ یان ئیشکه‌ که‌ڵه‌ک دیوارێکیان هه‌ڵبچێنێت، تا هاتووته‌ ئاستی زه‌ویه‌کان و ئه‌و جار جۆگه‌یان به‌سه‌ردا کێشابێت، یان جۆگه‌ی ئاو : له‌ دار دروست کرابێت ئاوێکه‌ له ‌به‌رزی یه‌که‌وه‌ ببرێت بۆ به‌رزی یه‌کی دیکه‌ به‌هۆی بۆری..هتد.

:: به‌ندی ئاو

:: به‌ستی ئاو

:: به‌ربه‌ستی ئاو

::  به‌نگ _  به‌نگه‌ _ بنه‌به‌نگه‌،

:: بۆتک.

.

2-  ڕه‌چه‌ڵه‌کی که‌رتی دووه‌می ئه‌م وشه‌یه‌( باره‌)ش دوورێی ده‌چێنێت: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه ‌که ‌له‌( ‌ڤه‌ره‌)ی ئا‌ڤێستای به‌واتای[ شوێن، جێگا] وه‌رگیرابێت که‌ ( وار)ی ئێستاش له ‌دیالێکتی باکووردا( تمـ: ژابا- 629)و له‌ هه‌واری ناوه‌ندیشدا به‌ ئه‌م واتایه‌ به‌رچاوده‌که‌وێت. یان خۆ له ‌( ‌ڤاره‌)ی ئا‌ڤێستایی که‌ له‌ ( باره‌، باروو)ی فارسی لێ که‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌واتای [ دیوار، قه‌لا] تێت. له‌ ( دیوار)ی کوریشدا ده‌بیندرێت، ئه‌گه‌ر ڕاستی بۆ چووم ده‌و واتای وشه‌که‌ ده‌کاته‌ ( دیواری ئاو، جێگای ئاو). دووه‌میان : ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌رتی ( باره‌) له‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی (بواره‌)بێت و ده‌نگی(و) که‌وتبێت، له‌ئه‌م حاله‌ته‌دا واتای وشه‌که‌ ده‌بێته‌ بواردنی ئاو، په‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاو

} { زه‌بیحی}.

.

.

_____________________________

ئاوباره  2‌/awbare: نتـ:[ ؟ ][ سنـ] هه‌ڵاڵه‌ی هه‌نگ : ئه‌و شییره‌ی گوڵان که‌ هه‌نگ ده‌یگرێت و ده‌یکات به‌ هه‌نگوێن.

.

.

______________________________

ئاوباره  3 ‌/awbare: نتـ:[ ئەند] پردۆکە، تاق، گومەت. [ ئینگـ : vault].

.

.

_______________________________

ئاوباره  4 ‌/awbare: ن: [ جێۆ] جۆگه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له ‌رۆژ ئاوای شاری سلێمانی یه‌وه‌.

.

.

.

.

.