ئاوتێزان/awtêzan: کتن:[ ئاو +تێ + زان ]
1- ( ده‌م) پڕبوون له ئاو، ئاوزایینه ده‌م، ده‌م پاراو بوون ( به بینینی ) خوارده‌مه‌نی).
{ تێبـ : به دیتنی که‌سێک شتی ترش بخوات یان باسی شتی ترش و چێشتی خۆش بکات، ( لوو)ه‌کانی ناو ده‌م دارووژێن و ئاویان لێ ده‌رده‌په‌ڕێت}.
:: ئه‌وه‌نده‌ی باسی مزرۆکه کرد هه‌رچی له‌مه‌جیله‌سه‌که بوون ده‌میان ئاوی تێ زا.
2- ته‌ڕبوون، شێ دانه‌وه، شێ هه‌ڵهێنان، ته‌ڕایی دانه‌وه، نیمچه ته‌ڕبوون.
3- ته‌ڕایی تێ زان( میوه)، خۆش بوون و پێ گه‌یشتن(میوه) به‌جۆرێک بخورێت.
4- پڕبوون له ئاو، ئاوتێ چوون.
.
.
.