ئاوده‌ر/awder: نتـ:

1- ئاودێر.

2- ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئاو ده‌دات به ‌خه‌ڵکی له‌ دوێخان و پرسه‌دا.  

ئاوده‌ردان/aw derdan: کتنـ:[ ئاو+ دەردان]

ئاولێ چوون، ئاولەبه‌رڕۆیشتن، خالی کردن، به‌تاڵ کردنی گۆڵ یان ئه‌ستێڵ، و حه‌وز یان هه‌ر شوێنێکی که‌ ئاوی تێ دا کۆبووبێته‌وه‌، و ڕاوه‌ستابێت.

::  به‌دۆڵچه‌ ئاوی حه‌وزه‌که‌مان ده‌رهێنا.

ئاوده‌ردان/aw derdan: کتپ:[ ئاو+ دەردان]

 ئاووکه‌وتن، په‌یابوونی ئاو له‌مادده‌یه‌ک، که‌خۆی ئاوی تێدابێت. به‌ڵام به‌رچاو نه‌که‌وێت

:: هه‌موو له‌شی ئاوی ده‌ردابوو.

ئاوده‌رکه‌ر/awderker: ئانفا: [ ئاو+ ده‌ر+ که‌ر(کردن)] ئه‌وکه‌سه‌ی ئاو له ‌گۆلاوێک ده‌ربکات.

ئاوده‌رکردن/awderkirdin: کتپ: له‌ گۆلاوێک یان وشک کرنی زه‌وی گۆلاوێک.

.

.

.