ئاوده‌ر/awder: نتـ:
1- ئاودێر.
2- ئه‌و که‌سه‌ی که ئاو ده‌دات به خه‌ڵکی له دوێخان و پرسه‌دا.
ئاوده‌ردان/aw derdan: کتنـ:[ ئاو+ دەردان]
ئاولێ چوون، ئاولەبهرڕۆیشتن، خالی کردن، به‌تاڵ کردنی گۆڵ یان ئه‌ستێڵ، و حه‌وز یان هه‌ر شوێنێکی که ئاوی تێ دا کۆبووبێته‌وه، و ڕاوه‌ستابێت.
:: بهدۆڵچه ئاوی حه‌وزه‌که‌مان ده‌رهێنا.
ئاوده‌ردان/aw derdan: کتپ:[ ئاو+ دەردان]
ئاووکهوتن، په‌یابوونی ئاو لهماددهیهک، که‌خۆی ئاوی تێدابێت. به‌ڵام به‌رچاو نه‌که‌وێت
:: هه‌موو له‌شی ئاوی ده‌ردابوو.
ئاودهرکهر/awderker: ئانفا: [ ئاو+ ده‌ر+ که‌ر(کردن)] ئه‌وکه‌سه‌ی ئاو له گۆلاوێک ده‌ربکات.
ئاوده‌رکردن/awderkirdin: کتپ: له گۆلاوێک یان وشک کرنی زه‌وی گۆلاوێک.
.
.
.