ئاوده‌نگ/awdeng: ئانتـ:[ ده‌نگ] هاوده‌نگ، هاونشین، ئاودەم _ هاوده‌م، هه‌مده‌م : پێوه‌ندی دوو یان چه‌ند که‌سێک که‌ لە ڕ‌ێگایه‌ک دانیشتن و قسه‌ بکه‌ن، وه‌ڕه‌زی یه‌کتری بشکێنن.

{ ئه‌من پێم خۆش نیه‌ ئاوده‌نگی قه‌ل بم||ئه‌من پێم خۆش نیه‌ بێزراوی گه‌ڵ بم}{هێمن}.

ئاوده‌نگی/awdengî: نچ:

1 – ئاواله‌تی ڕێگای دانیشتن

:: حه‌مه‌ش ده‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن‌ ئاوده‌نگی یه‌.

2 – [  ئد] که‌سێکی هه‌ر که‌ڵکی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌قسه‌ی ده‌گه‌ڵ پیاوبکات و نه‌یه‌ڵیت له‌به‌رته‌نیایی وه‌ره‌ز بێت.

ئاوده‌نگیله‌/awdengîle: نت:[ ئاو+ ده‌نگ+یله‌]  هاوده‌نگیله‌ : بریتی یه‌ له‌ منداڵی هاوده‌نگ و هاورێ.

:: به‌شکوو خوا منالێکمان بداتێ، ببێته‌ ئاوده‌نگیله‌ بۆیان.   

.

.

.

.