A A A

ئاوزان/awzan: کتن:[ ئاو+ زان] ئاوزیان، ئاوزین،  توانین بۆ کردنی کارێک ، ئه‌م گووته‌یه‌ هه‌ر له ‌گوفتاری ( نه‌بوون) یان (نه‌رێ) به‌کارده‌هێندرێت.

:: نه‌ریمان نای( ئاوزێ) که‌ ته‌ماشای وانکه‌ی بکات

:: بزانه‌. سالار ئه‌ی(ئاوزێ) ده‌م وچاوت بشوات؟ .

ئاوزانه‌ چاو/awzane čaw: کتن: تێ زاینی فرمێسک له ‌چاو، به‌هۆی هه‌واڵێکی ناخۆش یان خۆش.

ئاوزانه‌ ده‌م/awzane dem: کتن: ده‌م پاراوبوون له‌ کاتی بینینی خواردنێک  و حه‌زلێ کردنی. لیک به‌ده‌م دا هاتن.

ئاوزیان/awzyan: کتن: ئاوزان، ئاوزین، توانین بۆ کردنی کارێک ، ئه‌م گووته‌یه‌ هه‌ر له‌گوفتاری (نه‌بوون) یان (نه‌رێ) به‌کاردێت.

ئاوزیاگ/awzyag: ئانتـ:[ کشت] میوه‌ی ته‌ڕایی تێ گه‌ڕابێت، ئاوتێزاو.

ئاوزین/awzîn: کتن: ئاوزان، ئاوزیان، توانین بۆ کردنی کارێک ، ئه‌م گووته‌یه‌ هه‌ر له‌گوفتاری (نه‌بوون) یان (نه‌رێ) به‌کارده‌هێندرێت.

{ تێبـ:  زۆر و کەم کردنی دەنگ و پیت لە وشەی ( ئاوزان، ئاوزیان، ئاوزین) بەدی دەکرێت، ئەگەر چی هەموو یەکن}.

.

.

.