ئاوڵه‌مه  ‌¹/awľeme: ن: [ توێ] پس، ئاولەمە : ئه‌م زاراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و منداڵه‌ به ‌کار ده‌هێندرێت، که‌ هێشتا له ‌زگی دایکیدا بێت واتا لەسەردەمی جووت بوونی تٶماوی باوک و هێلکە دایکەوە تا دەگاتە  کاتی لە دایک بوون، که‌ له ‌ناو په‌رده‌یه‌ک دایه‌ که ‌پڕه‌ له ‌شلاو له‌ ناو منداڵداندا.[ ئینگـ : fetus – faetus, embryo].

ئاوڵه‌مه پێوان/awľeme:  کتپ: [ ئاوڵەمە+ پێوان][ ئینگـ : fetalometry ]

ئاوڵه‌مه دروستبوون‌/awľeme dirustbûn: کتن:[ پز][ ئینگـ : embryogenesis].

ئاوڵه‌مه کوشتن/awľeme kuštin:  کتپ: [ ئاوڵەمە+ کوشتن][ ئینگـ : feticide].  

ئاوڵه‌مه کوشتن لە منداڵداندا/awľeme kuštin le mindaľdanda:  کتپ: [ ئاوڵەمە+ کوشتن][ ئینگـ : aborticide].  

ئاوڵه‌مەیی/awľemeyî: نچ:

1 – کۆرپەلەیی.[ ئینگـ : embryonal ] .

2 – پزی.[ ئینگـ : fetal ] .

.

ئاوسانی ئاوڵه‌مه‌/ awsanî awľeme: نتـ:[ پز] ئه‌مه‌ له‌ کاتی منداڵ بووندا ڕووده‌دات سه‌ری منداڵه‌که‌ له ‌ئه‌نجامی پاڵه‌په‌ستۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ئاوسێت، به‌ڵام پاش چه‌ند رۆژێک له‌ خۆیه‌ وه‌ چاک ده‌بێته‌وه‌، هه‌ندێک جارده‌م و چاوی منداڵه‌که‌ ده‌ئاوسێت ئه‌مانه‌وێت له‌وانه‌یه‌ زۆربخایه‌نێت تا چاک ده‌ بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ترسناک نییه‌.

ئاوی ئاوڵه‌مه‌/awy awľeme: نتـ:[ پز] به ‌ئه‌و ئاوه ‌ده‌گووترێت که‌ له‌ منداڵداندا ئاوڵه‌مه‌ی تێدایه‌، ئه‌م ئاوه‌ منداڵه‌که‌ ده‌پارێزێت له ‌پاله‌په‌ستۆی به‌رز ده‌پارێزێت.

په‌رده‌ی ئاوڵه‌مه‌/perdey awľeme: ن:[ پز] پزوو، تووره‌که‌ی پس : به ‌ئه‌و په‌رده‌یه‌ ده‌گووترێت که‌ له ‌منداڵدان منداڵی تێدایه‌، کاتێ که‌ نزیکی منداڵ بوون دێت په‌رده‌که‌ده‌دڕێت ومنداڵه‌که‌ دێته‌ده‌ره‌وه‌.

ده‌نگی ئاوڵه‌مه‌/dengî awľeme: ن:[ پز] لێره‌دا مه‌ به‌ست ده‌نگی دڵی منداڵه‌ له‌سکی دایکیدا ، ئه‌م ده‌نگه‌ له‌ هه‌فته‌ی یانزه‌هه‌مه‌وه‌ مرۆ‌ڤ ده‌توانێت بیبیستێت، دڵی منداڵی له‌ دایک نه‌بوو 120 تا 140 که‌ره‌ت له‌خوڵه‌ کێکدا لێده‌دات.

زانستی ئاوڵه‌مه‌/zanistî awľeme: نتـ:[ پز] ئاوڵەمەزانی.[ ئینگـ : embryology ].

نەخۆشی ئاوڵه‌مه‌/nexošî awľeme: نتـ:[ پز][ ئینگـ : embryopathy ].

.

پیرۆزه وا ئێستا تۆ سکت هەیە و دڵنیام پێت خۆشه بزانی کۆرپه له که ت چۆن گەورە ده بێت

سکپڕی ٢٨٠ رۆژ ، واته ٤٠ حه فتەیه که ده توانیەن دابه شی بکه ین به سه ر سێ جار سێ مانگ
لەهەرکام لەم سێ مانگەدا چەن ڕووداوێکی تایبەت روودەدات سێ مانگەی یەکەم لە یەکەم رۆژی سکپڕیەوە دەست پێدەکات و تا حەفتەی ١٣ درێژەی هەس سێ مانگەی دووهەم لە حەفتەی ١٤ وە دەست پێ دەکات و تا ئاخری حەفتەی ٢٧ درێژەی دەبێت سێ مانگ سێهەم لە حەفتەی ٢٨ وه دەست پێدەکات و تا حەفتەی ٤٠ درێژەی هەیە کەبەرە و حەفتەی ٤٠ دەرۆیت ئەوه کاتی لە دایک بوونی کۆرپەلە یە گرنگه کە بزانی چیت لە پێشدایه وه چ ئاڵوگۆرێ بە سەر خۆت و کۆرپەلەکەت دا دێت

کۆرپەلەکەت چۆن گەورەدەبێت

لەهەفتەی

1

2
لەم حەفتەیەدا کۆرپەلەکەت. هەروەها ئاویی ئامنیۆتیک خەریکە کۆ دەبێتەوە کەلە داهاتوودا دەبێت بەکیسە ئاوکەت تەنیا کۆمەلێکە لە خەریکی فراوان بوونە. ئەم کۆمەڵە سلوولە سلوول کە شێتانە بە قەد سەرە دەرزیەک دەبێت بەم کۆمەلە سلوولە دەڵێن بڵاسۆسێست و خەریکە خۆی بە مناڵدانتەوە دەلکێنێت و پاشتر بەشێ لەم کۆمەلە دەبێت بە جووتی کۆرپەلەکەت. هەروەها ئاویی ئامنیۆتیک خەریکە کۆدەبێتەوە کە لە داهاتوودا دەبێر بە کیسە ئاو

3
ئەم حەفته زۆر گرنگه ئاگادار به لەو شتانەی کە کاریگەری خراپیان دەبێ بە سەر کۆرپەلەکە تۆ خۆت بپارێزی. لەم حەفتەدا دروست بوونی لەشی کۆرپەلە دەست پێدەکات کۆرپەلەکەت ئێستا بە دو بەشی دەرەکی بەناوی ئێپی پلاست و، بەشی ناوەکی هایپۆپلاست دابەش بوە کە ئەم دو بەشه وردە وردە دبنە ئەندامانی لەشی مناڵەکەت شوێنگەلێکیش له ناو منالدانتان دروسبوه تا له داهاتوا ئۆکسیژن و خواردن بگەیێنێته کۆرپەلە و کەرەسەتی زیاوە یش دەرکات. لە ئاخری ئەم حەفته دا ئەم سیستمە رێدەکەوێت هەروەها خڕۆکە سوورەکان ئەم حەفته پێک دێن تا ئۆکسیژن بگەیێننە هەموو لەشی کۆرپەلەکەت.ئێستا کیسه ئاویش دەوری کۆرپەلەی گرتوە وە لە زۆربەی زیانەکانی سکپڕی دەیپارێزێت
مێشک و بڕبڕەی پشت دەستیان بە دروست بوون کردوە….
دڵ دەست بە دروست بوون ئەکات.قۆڵ و ڕانەکەن بەدەر دەکەون.
کۆرپەکە ئێستا یەک – دوانزە ئینجە
4
کۆرپەلەکەت ئێستا بە قەد دنکە کونجیەک ئەبێت و هیچی لە مرۆڤ ناچێت کۆپرپەلەکەت ئێستا سێ تۆیە کە هەر کام لەمانە دواتر دەبنه دەزگا ئ ئەندامنی لەشی.لەم حەفتەدا کونەکانی دڵی کۆرپەلەکەت پێک دێن ودڵی دەس ئەکات بە لێدان و خوێن دێنێ و دەبات.وردەوردە ماسۆلکەو پێشەکانیشی خەریکن دروس ئەبن.ئێستا جووتی منالەکەشت پێیۆ نوساوە ناوکی منالەکەت پێداویستیەکانی لە تۆوە وەر دەگرێت خۆت چۆن دەگۆڕیەیت
زۆربەی لەژنەکان ئا لەم کاتەدا یەکم نیشانەکانی دووگیانیان دەسپێئەکات.زۆرینەی ژنان دڵیان تێک ئەچێت. هندێ ژن هەن تووش مانوویەتیەکی زۆر دەبن. هەندێ ژن مەمکیان دێتە ئێش و هەندێکیش زوو زوو پێویستیان بە ئاودەس رۆیین دەبێت بۆی هەیە توش یەکێ یان چەن دانە لەم حالەتانە بیت ،وە بۆی هەیە هیچ لە م نیشانانەت نەبێت کە لە هەر دو حاڵەتدا زۆر ئاسایە .هەبون و نەبوونی ئەم نیشانانە کاریگەری خاس یان خراپیان نیە

5
کۆرپەلەکەت ئێستا بە قەد دنکە نیسکێک دەبێت. زیاتر لە بەچکە ماسی دەچێت سەری گەورەس و لە سەری مرۆڤ ئەچێ و چەندانە کون لە ناو سەری دایە کە داوتر دەبن بە گوێچکە و دەم و چاو لەم قۆناخەدا دڵی کۆرپەلە بە دو شەبەقی راس و چەپ دابەش دەبێت و لە یەک خولەکدا ١٠٠ تا ١٣٠ جار لێدەدات لەم حەوفتەدا ڕیخۆڵەکانی پێک دێن و هەر لە ناوەڕاستی ئەم حەفتەیشدا دەس ئە کات بە خۆ جوڵاندن کە بە هۆی ئەۆ زۆر بچوکە تۆ هەستی پێ ناکەیت لەم حەوفتەدا ڕیخۆڵەکانی پێک دێن و هەر لە ناوەڕاستی ئەم حەفتەیشدا دەس ئە کات بە خۆ جوڵاندن کە بە هۆی ئەۆ زۆر بچوکە تۆ هەستی پێ ناکەیت.

6
لەم حەفتەیەدا دەست و پێکانی کۆرپەلە لە جیا دەبنەوە وە تەنیا پەرەیەکی ناسک لە بەینیانا دەمێنێت. سەری زۆر لە لەشی گەورەترە و مێشکی دەبێ بە دو نیوەی چەپ و ڕاس.تەنانەت ئاسمانەی دەمیشی خەریکە پێک دێت پێستی زۆر ناسکە بە ئاسانی دەمارەکانی لە ژێریا دیارن ئێستا جەرگی کۆرپەلەکەت خەرکی خاس کردنی خرۆکە سورەکانە . ئێستا جوڵەجوڵی کۆرپەلەکەت هەرتەواو زۆرە و لە ناو کیسە ئاوەکەیدا خەرکی هار و واجیە
خۆت چۆن دەگۆڕیەیت : لەم سێ مانگی ئەوەڵەدا دڵشێوان و دەس بە ئاورۆشتنی زۆر، ئاساییە لە چەن مانگی داهاتودا دڵ هەلشێوانەکەت باشتر دەبێت بەڵام لە وانە نیە پێویستیت بە ئاودەس ڕۆیین کەم بێتەوە

7
لەم حەفتە دا کۆرپەلەکەت لە یەک سانت تا یەک سانت و نیو دەبێت. پەنجەکانی دەس و پێ دەرکەوتوون و بە ئاسانی دەکرێ بیانژمێری. لاقەکانی ئەوەندە گەورە بون کە لە پێش سکیا لە یەک دەدەن ۆ ڕژێنە جنسیەکانی کۆرپەلە لەم هەفتەدا پێک دێن و ئەگەر کچ بێ دەبێ بە گەرادان و ئەگەر کور بێت، دەبێ بە خایەکانی. لە وانەلە پەلەت بێ بۆ زانینی جنسی منالەکەت بەڵام هێشتا زووه لەم هەفتەدا ئێسقانەکانی گەورەتر دەبن و سەرەتای گۆڕانکاریەکی گەورە دەبێت
+
هەموو ئەندامە سەرەکیەکان و پێکهاتەی دەرەوەی لەش دەستی بە دروست بوون کردوە.
+ دڵی کۆرپە بە شێوەیێکی ئاسایی لێ دەدات.
+ دەست و قاچەکان گەورەتر بوون و پەنجەکانی دەست و پێ دەست بە دروست بوون ئەکەن….
+ ئەندامەکانی ڕەگەزی (سێکس) دەست بە دروست بوون ئەکەن.
+ چاوەکانی بەرە و پیش هاتون و پێڵوەکانی چاو دەست بە دروست بوون ئەکەن.
+ ناوکە پەتک زۆر بەڕوونی دەردەکەوێت.
+ لە کۆتایی هەشت هەفتە، کۆرپە شێوەیەک وەر ئەگرێت کە زیاتر لە مرۆڤ ئەچێت و درێژیەکەی یەک ئینج و کێشەکەی 28.3495 گرامەیە.
8
ئێستا کۆرپەلە نزیکی ٢سانتی مترە وه بە خێرایەکی بێوێنە خەریکە گەورە دەبێت لێویی سەرۆی فۆرمی گرتوە وە کونە لوتەکانیشی پێک هاتوون. چاوەکانی نوقاندوە . گوێی لە روی دەرەوە تەواو دروس بوە وە لە روی ناوۆ تا اخر ئە حەفتە تەواو دەبێت دەزاگی جنسی کۆرپەلە لە رۆی دەروە پێک هاتوە وە لە چەن هەفتەی داهاتودا دەکرێ بزانی کچە یان خۆ کور ڕەق بوونی ئێسقانەکانیشی دەستی پێ کردوە کۆرپەلەکەت ئێستا دەتوانێ دەست و پێی خۆی بجوڵێنێت و لە ناو سکتا خەریکی جوڵە جوڵە خۆت چۆن دەگۆڕیەیت : لەوانەیە توشی وەرهەمی سەر دڵ بیت و نانت بۆ نەخۆرێت یان لوتت گیرا بێت. ئەم شتانە هەموویان لە دووگیانیا ئاسایین لە ئێستا بە دواوە سکت وردە وردە دێتە پێش بۆی هەیە ئەم هاتنە پێشە ئاوەندە کەم بێت کە کەس لە خۆت زیاتر هەستی پێ نەکات

9
ئەوا وردە وردە کۆرپەلە قۆناخی مەترسی تێدەپەڕێنی کێشی نزیکەی ٨گرەم و درێژی لە ٢سانتی مەتر زیادترە ئێستا گۆرچیلە و ڕیخۆڵەو مێشک و سیەکانی وەک مرۆڤێکی ئاسایی ئیش دەکەن. لەم حەفتەدا ،دڵی ١٦٠ جار لە یەک خۆلەکدا لێدەدات دەستەکانی ئەوەندە درێژ بون کە لە سەر دڵیدایە. ئێستا توکێکی ناسک وە توکی قۆخ هەمو لەشی دا پۆشیوە . نینۆکەکانیشی دەر هاتوون.ئێستا بە ئاسانی لەقە ئەوەشێنێ

10
لەشی کۆرپەلەکەت تەکمێڵ بوە لە ئێستا بە دواوە کێش زیاو دەکات و پێشەکانی رەق دەبن ڕیشەی دیانەکانی لە ژێر هارویدا پێک هاتون . دەست و پێی بە تەواوەتی لە یەک جیا بونەتەوە وە دەتوانێ مشتی بقونجێنێ و بیکاتۆ بە نەرمیەکی زۆر لە نێو کیسە ئاوەکەیدا خەریکە مەلە ئەکات.پێستی زۆر ناسکە وە دەکرێ بە ئاسانی دەمارەکانی ببینی هەرچەن لەقە وەشاندنی دەستی پێکردوە بەڵام بە هۆی بچوک بونیەوە ناتوانی هەستی پێکەی پەلە مەکە لە چەن حەفتەی داهاتودا دەگەی بەم ئاواتەت.

11
پێک هاتنی ئەندامانی کۆرپەلە تەواو بوە. کێشی ١٤ گرەمە وە لە ئێستا بە دواوە تەنیا گەورەتر دەبێت گورچیلەکانی ئیش دەکەن ئەزمونی ئیش کردنی کەرەسەتی هەرسی کۆرپەلە دەست پێدەکات. بە تواوەتی خەریکە خۆی بۆ ژیانی دەرەوەی سکت ئامادە دەکات

+ دەمار و ماسولکەکان بەیەکەوە ئیش ئەکەن و کۆرپە ئەتوانێت مست بهاوێژێت.
+ ئەندامەکانی ڕەگەزی (سێکی) دەرەوەی کۆرپە، نیشانی ئەدەن ئەگەر کۆرپە کوڕ بێت یان کچ.
+ پێڵوەکانی چاو دادەخرێن بۆ پاراستنی چاو لە دروست بوون و جارێکیتر ناکرێنەوە تاکو هەفتەی 28.
+ کەلەی سەر لە گەشە سەبر دەبێتەوە. کۆرپە ئێستا زۆر گەورەیە و نزیکەی ٣ ئینج ئەبێت و کێشەکەی نزیکەی 28.3495 گرامەیە.
12
٢٠ ڕیشەی ددانی کۆرپەلەکە لە ژێر هارویدا پێک هاتوون. کێشی نزیکی ٢٨ گرەمە وە لە ٧ سانتی مەتر گەورەتر تووکی نێو ڕیخۆڵە پێک هاتوە وە ئەمە بۆ هەرسکردنی خواردن یارمەتی دەدات ئەمە دوایین حەفتە ی سێ مانگی یەکەمە کە لە گەڵ تەواو بونیدا مەترسی لە بار چونی سروشتی کەم دەبێتەوە

13
کۆرپە لە ئێستا ١٢.٥ سانتی مەتر و نزیک ٦٠ گرەمە. دەست و پێی ١.٦ سانت دەبن و دەتوانی چنگ بوەشێنێت یان پەنجەی بمژێت مێشکی کۆرپەلە ئێستا توانای ناردنی پاڵسە دەماریەکانی هەیە بۆیە کۆرپەلە دەتوانێ جار جار ناچاوەکانی بترشێنێت یان پێکەنێت و بە چاوی نیوە بازەزە بڕوانێتەوە گورچیلە میزڵدانی کۆرپەلە بە ئاسایی ئیش دەکەن و مێزی کۆرپەلە دەرژێتە نا ئاوی ئامۆنیاکەوە. ئەمە هیچ جێگای نیگەرانیەک نیە لە بەر ئەوەی ئاوی ئامۆنیاک هەر ٣ کاتژمێر جارێک خۆی نوێ دەکاتەوە

14
کۆرپەلەکەت ئێستا ٧٠ گرەمە و لاقەکانی لە دەستی درێژترن.چاوەکانی نوقاون بەڵام دەتوانێ هەست بە ڕۆشنایی بکات. ئەگەر ڕۆشنایەکی زۆر لە سکت بکەوێت بۆی هەیە ڕوو وەرگێڕێت هەروەها کۆرپەلە دەست بە مەشق کردنی هەناسە دان کردوە،جار جار نزگەرە دەکات وە لە چەن هەفتەی داهاتودا هەست بە نزگەرەکردنی دەکەیت لەم هەفتەدا دەتوانی وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا کوڕت دەبێ یان کچ وەربگریت لە هەندێ کاتدا بە هۆی ئەوۆ کە کۆرپەلە بە جۆرێ چەرخابێت کە نەکرێت بە ئاسانی نێو پای ببینرێت ئەوە دەبێ کەمێتر ماتڵ بکەی تا ئەم هاروواجە بچکۆلە بهێلێت بزانین کورە یان کچ

15
نینۆکەکانی دەستی کۆرپەلە ئێستا بە تەواوی پێکهاتون و تەنانەت هەندێ کۆرپە لە کاتی لە دیکبۆندا نینۆکەکانیان زۆر درێژە و نینۆکی پەنجەی پێ کۆرپەلە لەپێکهاتن دایە . گوێی کۆرپەلە لە لای ملیەوە لا چوە وە لە دوایین جێگای خۆیدایە.دڵی ئێستا بە ئاسانی ٢٥لیتر خوێن بۆ تەواوی ئەندامانی لەشی پۆمپاژ دەکات کە ئەمە تا دوایین رۆژانی سکپڕی دەگاتە ١٩٠ لیتر
کێشی کۆرپەلەکەت لە ٨٥ گرەم زیاتر و نزیکی ١٦ سانتیمەتر دەبێت لە بیرت نەچێ کە هەمو کۆرپەلەیەک وەک یەک گەورە نابێت و من لێرەدا تەنیا بە گشتی باسی دەکەم

16
کۆرپەلەکەت چۆن گەورەدەبێت : لەم حەفتەدا پێشەکانی کۆرپەلە کە پێشتر نەرم بوون وردەوردە رەق دەبن . کێشی کۆرپەلەت دەگاتە ١٤٢ گرەم و ١٢ سانتیمەترە واتە لە بەراود لە گەڵ حەفتەی پێشودا نزیک بە دو هێند زیادی کردوە

17
کۆرپەلەکەت چۆن گەورەدەبێت : ئێستا ١٤سانت و ٢٢٠ گرەم دەبێت و دەست و پێکانی زیاتر لە پێش کۆ دەکاتەوە وە زۆرتر و زۆرتر دەجوڵێتەوە کە تۆیش زیاتر هەست بە جوڵانی دەکەیت
ئەگەر کچ بێت ئەوە منداڵدان ە لولەی فالۆبی پێک هاتوە وە ئەگەر کوڕ بێت بە ئاسانی دەتوانرێت کور بونی ببینرێت

18
کۆرپەلەکەت چۆن گەورەدەبێت : کۆرپەلە بە خێرایی لە گەورەبووندایە.مێشکی کۆرپەلە لەم حەفتەدا جێگای تایبەت بۆ بۆن کردن،تامکردن ،بیستن و بینین و… دابین دەکات مادەیەکی سپی وەک مۆم سەر پێستی کۆرپەلە دادەپۆشێت بۆ ئە وەیە لە گۆراوی ئامۆنییک بیپارێزێت کێشی کۆرپەلە ٢٥٠گرەم و ١٥سانت دەبێت،

19

20

21

22

23

موخی ئێسک دەست بە دروست کردنی خانەکانی خوێن ئەکات.
* هەستی تام کردن لەسەر زمانی کۆرپە دروست ئەبێت.
* شوێن دەست (پەنجە مۆر) و شوێن پێکان دروست بوون….
* قژی ڕاستەقینە دەست بە دروست بوون ئەکەن لە سەری منداڵ.
* سنگ دروست بووە. بەڵام ئیش ناکات.
* دەستەکان و ڕاچڵەکاندن (هەستی بەر پەرچ دانەوە) دروست ئەبێت.
* کۆرپە ئاسایی دەخەوێت و خەبەری دەبێتەوە.
* ئەگەر کۆرپە کوڕ بێت، گونەکان دەست بە جوڵە ئەکەن لە سکەوە بۆ کیسەی گوون. ئەگەر کچ بێت، منداڵدان و هێلکەکان لە شوێنی خۆیان و بۆ هەمیشە هێلکە بۆ منداڵدان دروست ئەبێت.
* کۆرپە چەوری کۆ دەکاتەوە و تۆزێک زیادی کردوە. ئێستا درێژی نزیکەی ١٢ ئینج و کێشی ٦٨٠ گرامە
24

25

26

27

28

29

30

31

لە ٣٢ هەفتەدا: * ئێسکی کۆرپە بە تەواوی دروست بووە، بەڵام هێشتا نەرمە….
* کاردانەوەی لێدان و پەستانی کۆرپە ئێستا ئێستە بەهێزە.
* ئەتوانێت چاوەکانی داخات و بکاتەوە، بە گوێرەی ڕووناکی هەستەکانی چاوی ئەگۆڕێت.
* سنگی تەواو دروست نەبووە، بەڵام وەکو ڕاهێنان جار جارە جوڵەی هەناسەدانی پێ ئەکات.
* کۆرپە ئێستا دەست دەکات بە کۆکردنەوەی ئەو ماددانەی کە بۆ ژیان گرنگن وەکو ئاسن و کالسیۆم.
* پەردەی ۆنوگۆە دەست بە وون بوون ئەکات.
* کۆرپە کێشی زوو زیاد ئەکات و ئێستا لە هەر هەفتەیەک نزیکە ٢٢٦ گرام کێشی زیاد دەکات. ئێستا کۆرپە نزیکەی ١٥ بۆ ١٧ ئینج درێژە و کێشەکەی ١.٨ کیلۆگرام تاکو دوو کیلۆگرام ئەبێت
32

33

34

35

لە ٣٦ هەفتەدا: * بەرگی پاریزەر کە پێی ئەڵێن (ڤەرنیکس) ئەستورتر ئەبێت.
* چەوری لەش زیاتر ئەبێت. کۆرپە گەورەتر و گەورەتر ئەبێت و ماوەیەکی کەمتری ئەمێنێ بۆ جوڵە. ئێستا جوڵەی کۆرپە هێزی کەمترە، بەڵام دایک هەر هەست بە جوڵەی ئەکات.
* کۆرپە نزیکەی ١٦ بۆ ن١٩ ئینج درێژە و کێشی ٢.٧٢ تاکو ٢.٩٤ کیلۆگرامە.
36
* لە کۆتایی هەفتەی ٣٧ دا ڕەچاوی ئەوە ئەکرێت کە کۆرپە لە بارێکی تەواو ئاسایی دابێت. ئەندامەکانی ئامادەن بۆ خۆیان کار بکەن.
* وەک ئەوەی دایک لە منداڵ بوون نزیک ئەبێتەوە، کۆرپە پێویستە سەرە و ژێر بێتەوە تاکو بۆ لە دایک بوون، ئامادەبێت.
* لە کاتی لە دایک بوون، لەوانەیە کۆرپە کیشی لە نێوان ٢.٧٨ تاکو ٤ کیلۆگرام بێت و درێژیەکەی ١٩ بۆ ٢١ ئینج بێت. بە گشتی زۆرینەی منداڵی تەواو لەم… ڕێژەیەدان کاتێک لە دایک ئەبن.
ئێستا کۆرپەلە نزیکی ٢سانتی مترە وه بە خێرایەکی بێوێنە خەریکە گەورە دەبێت لێویی سەرۆی فۆرمی گرتوە وە کونە لوتەکانیشی پێک هاتوون. چاوەکانی نوقاندوە . گوێی لە روی دەرەوە تەواو دروس بوە وە لە روی ناوۆ تا اخر ئە حەفتە تەواو دەبێت دەزاگی جنسی کۆرپەلە لە رۆی دەروە پێک هاتوە وە لە چەن هەفتەی داهاتودا دەکرێ بزانی کچە یان خۆ کور ڕەق بوونی ئێسقانەکانیشی دەستی پێ کردوە کۆرپەلەکەت ئێستا دەتوانێ دەست و پێی خۆی بجوڵێنێت و لە ناو سکتا خەریکی جوڵە جوڵە خۆت چۆن دەگۆڕیەیت : لەوانەیە توشی وەرهەمی سەر دڵ بیت و نانت بۆ نەخۆرێت یان لوتت گیرا بێت. ئەم شتانە هەموویان لە دووگیانیا ئاسایین لە ئێستا بە دواوە سکت وردە وردە دێتە پێش بۆی هەیە ئەم هاتنە پێشە ئاوەندە کەم بێت کە کەس لە خۆت زیاتر هەستی پێ نەکات
37

38

39

40

.

.

.

___________________________

ئاوڵه‌مه  ‌²/awľeme: نتـ:[ ئاو+ له‌مه‌( زگ)][ سنـ]

1- منداڵی له‌بارچوو، منداڵێک که‌له‌ خۆیه‌وه‌، یان به‌هۆی دار و ده‌رمان وشتی تربه‌مردوویی له‌زگی ئافره‌ت بێته‌ده‌ر.

2- به‌رخ و کاریله‌ی وه‌روح نه‌هاتوو، که‌پاش سه‌ربڕینی مه‌ڕ و بزن، له‌زگی دایکیان ده‌یانهێننه‌ ده‌ر. نه‌به‌کام.

.

.

.