ئاوه‌سوو ¹/awesû: نفا:[ رۆژک: مکـ][ ئاو + ئه‌ + سوو : سواو ( سوان)]

1 – حاڵی شتێک کە زۆر له‌ ژێر ئاودا مابێته‌ وه‌، یان زۆر ئاوی به‌سه‌ردا ڕۆیشتبێت و لیک ولووس بووبێت

:: خێری بن چۆمان ئاوه‌سوو ده‌بن.

2-  حاڵی شتێک به‌ ئاو ته‌ربکرێت و له‌به‌رده‌ زووره‌یان هه‌رشتێکی تر بخشێندرێت تا ساف و لووس بێت.

:: هه‌ڵماته‌که‌ی ڕه‌‌شۆ ئاوه‌سۆ کراوه‌.

3-[ پپـ][ سنـ] مرۆ‌ڤی بێ شه‌رم چاوقایمی بێ چاووڕوو. چه‌قاوه‌سوور.

ئاوه‌سووبوون/awesûbŭn: کتن: سووان و لووس بوونی شت به‌هۆی مانه‌وه‌یان له‌ناو ئاودا.

.

.

_____________________________

ئاوه‌سوو ²/awesû: ئانتـ:[ سنـ]

1- نه‌زۆک، نه‌شۆر، ئاییسه‌ : ئافره‌تێک که‌ سک نه‌کات و منداڵی نابێت.

2- قسر، ئه‌سته‌وییر، ئوستێوور: گیانداری مێ یینه‌ که‌به‌چکه‌ی  نه‌بێت.

{ تێبـ : به‌لای منه‌وه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر (ئاووس) و هیچ پێوه‌ندی به‌ (1- ئاوه‌سوو) نیه‌}{زه‌بیحی}.

.

.

.