ئاووڕ/awuř: ن:1) وه‌رگێڕانی سه‌ر به‌خێرایی، بۆ ته‌ماشای که‌سێک یان شتێک( ئاووڕێکی پاشه‌وه). 2) ناوی په‌رتووکێکی مێژووی کورده، ماموه‌ستا حوزنی موکریانی دایناوه. 3) ئاخوڕ. ئاووڕدانه‌وه/awuřdanewe: كتن:1) به‌خێرایی سه‌ربۆ لای ته‌نیشت یان پشتیخۆ، وه‌رچه‌رخانندن و ته‌ماشاکردن، به‌رتێکردن، به‌ریخۆه‌دان، لاکردنه‌وه، به‌گۆشه‌ی چاو ته‌ماشاکردن. 2) سه‌رنج لێدان، لێووردبوونه‌وه ، تێڕامان، تێروڕنین، نوڕاین، ڕۆنین. :: ئاووڕم لێ دایه‌وه خۆی وون کرد. :: به‌لاماندا تێ په‌ڕی هه‌ر ئاووڕیشی لێ نه‌داینه‌وه. ئاووڕلێ دانه‌وه/awuřlêdanewe: کتپ:[ پپ]1) چاودێریکردنی که‌سێک، به‌ته‌نگکه‌سێکه‌وه بوون، مشوورخواردن، خه‌مخۆریکردن، لالێ کردنه‌وه، یارمه‌تی دان. 2) میهره‌بان بوون له‌گه‌ڵ که‌سێک، ڕێزلێگرتن. ئاووڕ له که‌س ناداته‌وه/awuřle kes nadatewe: شڕ :[ ئد]1) گوێ له که‌س ناگرێت. 2) له خۆبایی بوون، خۆخۆییکردن، له خۆگۆران، خۆبه‌شت زانین. 3) ده‌ستی که‌س ناگرێت، یارمه‌تی که‌س نادات. 4) هیچی نه‌گرت ڵۆ ته‌خۆی، هیچی له خۆی نه‌گرتووه. ئاووڕوێدان/awuřwêdan: کتپ:( کنـ)( مه‌نگوڕایه‌تی) ئاووڕلێدانه‌وه.
.
.
.