ئاوپه‌ڕ  ¹/awpeř: نتـ:[ ئاو+ په‌ر( په‌ڕاندن)][ باشک، سمیـ] [ کۆن]

پواز، زه‌مبور، تۆپه‌له‌ دارێکه‌ ناوه‌ڕاسته‌که‌ی کون ده‌کرێت و ده‌کوترێته‌ زارکی لای خواره‌وه‌ی دۆلاش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نگی بکاته‌وه‌ و ئاو له‌ کونه‌که‌وه‌ به‌ته‌وژم تر له‌ په‌ڕه‌ بدات وخێراتر بیسووڕێنێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ئاشێک ئاوی زۆر بێت پێویستی به‌ئه‌م ئامرازه‌ نیه‌.

.

.

_________________________

ئاوپه‌ڕ  ²/awpeř: نتـ:[ نخ] ئه‌ساووربوونی برین.

.

.

_______________________

ئاوپه‌ڕ  ³/awpeř: نفا:

ئاوپه‌ڕین/wpeřin: نتـ:[ رۆژك][ کشت] حاڵی زه‌ویه‌ک که‌ دانیشتنی ناره‌حه‌ت بێت، واتا به‌زه‌حمه‌ت ئاو بردێت.>< دژاو.

ئاوپه‌ڕین کردن/awpiřjĕn kirdin: کتن:[ مکـ] به‌ئاوپاش یان هه‌ر ئامرازێکی دیکه‌، ئاو به‌سه‌ر یان حه‌وشه‌ و ناو ژوور و باخچه‌وه‌ کردن. ئاوپاشی، ئاوڕشێن کردن.

.

.

.