ئاوڕ/awiř: ن:
1 – بۆ دواوه ڕوڕنین
:: خۆ ئاوڕ له‌که‌س ناداته‌وه. واتا ده‌ستی یارمه‌تی بۆ که‌س درێژ ناکات.
2 – [ زا ] ڕووخساری به سامی سه‌نگی و گران.
ئاوڕتووژ/awiřtûj: نتـ:[ ئاوڕ+ تووژ( تیژ)] نیکاتیژ، تیژئاوڕ.
ئاوڕدان/awiřdan: کتن:[ ئاوڕ +دان+] لاکردنه‌وه، بۆ دواوه ڕوانین.
ئاوڕدانه‌وه/awiřdanewe: کتن:[ ئاوڕ+ دان+ ه‌وه] لاکردنه‌وه بەسه‌ر بەلای چه‌پ یان ڕاست، بۆ دواوه ڕوانین، تەماشای دواوەکردن.
ئاوڕلێدانه‌وه/awiř lědanewe: کتن:[ ئاوڕ+ لێ+ دان+ ه‌وه] بریتیه له ده‌ست گرتن و یارمه‌تی دانی که‌سێک، لالێ کردنه‌وه، ته‌ماشای دواوه کردن.
.
.
.
.