A A A

ئاوگر/awgir: نتـ:[ ئاو+ گر( گرتن)]

1 – هه‌ر شتێک که‌ببێته‌ هۆی په‌نگ خواردنه‌وه‌ی ئاو چ له‌ جۆگه‌له ‌یه‌ک یان چ له‌ زێرابێک.

2 – قابلەمە، سینی.

3 – حەوز.

.

ئاوگرتن/awgirtin: نتـ، کتن:

1- کۆکردنه‌وه‌ی ئاو له‌ئه‌ستێڵ و گۆڵدا، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ببێت و کشتوکاڵی ئاوپێ بدرێت،  یان بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی تر.

:: ئاوه‌که‌مان گرتووه‌، ئیمشه‌و تووتنه‌که‌ ده‌دێرین.// ئاوبه‌ردانه‌وه‌.

2-  خۆشبوونی میوه‌ و ئاوتێزان به ‌جۆرێک بتواندرێپت بگوشرێت وه‌ک هه‌ندێک میوه‌ی ئاودار ( ترێ، پرته‌قاڵ، هه‌ندێ،…)و جیاکردنه‌وه‌ی ئاوه‌که‌یان بۆ خواردنه‌وه‌.

ئاوگرتنه‌وه‌/awgirtinewe: کتن: به‌ری جاری بوونی ئاوگرتن، پاش ئه‌وه‌ی که‌ به‌ردابێته‌وه‌ بۆ سه‌ر شوێنێک.

.

ئاوگری هاوسەنگی/awgirî hawsengî: نتـ:[ ئاوگر+ ی+ هاوسەنگ+ ی] ئاوگرێکە بۆ ڕێگرتن لە دابەزینی ئاستی ئاو لە کاتی ڕوودانی گۆڕانی ناکاو لەو پاڵەپەستۆیەی پێویستە بۆ بەرزکردنەوەی ئاو لەبیر لەکاتی ڕاکێشانی ئاودا. [ ئینگـ : surge tank , surge dam]{ پەیامی ڕەنج، ل، ٥٥٣}.

.

.

.

.