ئا‌ڤۆكادۆ/Avokado: ن: [ ڕوو] میوه‌یه‌کە لە ئه‌مه‌ریكایی ناوه‌ڕاست دەڕوێت و له هه‌رمێ ده‌چێت. توێكڵه‌كه‌ی ئەستوورە و ناخوڕێت، گۆشتەكەی چه‌وره و ناوكێكی گه‌وره‌ی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی( B ، E ، K )یەوە. هەروەسا دەوڵەمەندە بەترشە چەوری نەمەییوو. ئەم ڕووكە سوودی زۆرە لە بارەی تەندروستییەوە، وە بۆ زۆركاری پیشەسازی دەرمان و خۆراک كەڵكی لێ وەردەگێرێت.[bot : Persea americana]
.
.
.