A A A

ئاگرخۆش/agir xoŝ: ئان:[ كباك،  زا]

1- مرۆ‌ڤی قسه‌ خۆشی گاڵته‌چی.

 2- ئه‌وه‌ی توانج و پلار له‌ خه‌ڵک ده‌دات.

.

ئاگرخۆشکه‌ر/agir xoŝker: ئانفا:[ ڕۆژک، مکـ][ ئاگر+ خۆش+ که‌ر( کردن)] که‌سێک فیتنه‌ی بکات، که‌سێک که‌ ببێته‌ مایه‌ی دووبه‌ره‌کی و نێوان ناخۆشی و به‌شه‌رهاتنی خه‌ڵک.

::  ئاگر خۆشکه‌ری وه‌هانابێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی مست له‌ چاوان ده‌ی شارێکی به‌ شه‌ڕده‌دات.

:: مرۆ‌ڤی ئاگرخۆشکه‌ره‌ هه‌میشه‌ ڕوو زه‌ردە

:: ئاگرخۆشکه‌ره‌ی ئه‌م دێیه‌ ئه‌م هه‌تیوه‌ یه‌.

:: ئاگر خۆشکه‌ره‌ی نێوان میلله‌تان ئیمپریالیسته‌.

.

ئاگرخۆشکه‌ره‌/agir xoŝ kere: نفا:[ ئاگر+ خۆش+ که‌ر(کردن)] ئه‌وه‌ی ( که‌سێ، شتێ، یان کرده‌وه‌یه‌ک) که‌ ببێته‌ مایه‌ی به‌رپابوونی شه‌ڕاو شۆر و فیتنه‌ له‌ناو خه‌ڵکدا، یان له‌شوێنێکدا.

.

.

.

.