ئاڵدوز/aľduz: ن:[ تو: yaldiz : ئاوه‌زێر، ئاوه‌زیو ] ڕووکێشی زێر یان زیو که‌ به ‌سه‌ر خشڵ و ئه‌و جۆره‌ تشتانه‌ی کێشرابێت، تاوه‌ک زێر و زیو دیاری بکات.

{ ئاسنگه‌رم بۆ بێنن به ‌مشته‌رییه‌، بۆم دروست بکات ڕه‌کێفی ئاڵدووز، دانه‌لخاوی  مروارییه‌}{تحفه‌}.

نه‌خشێندراو.

ئاڵدوزکاری/alduzkarî: نچ:[ تو : ئاڵدووز+ کو : کاری] پیشه‌ی ڕووکردنی کانزاکان به‌ زێریان زیو.

ئاڵدوزکردن/ alduzkirdin: کتپ:[ ئاڵدوز+ کردن] ڕووکێشکردنی کانزایه‌ک به‌ زێر یان زیو : ئاوه‌زێرکردن، ئاوه‌زیوکردن.

.

.

.