– ایه‌تی/ayetî : پاشـ:[ تی _ یه‌تی( كباك)، ئه‌تی، ئێتی، به‌تی( كناو)، ئه‌ی، یه‌ی( زا) ] 1) پاشگرێکه به دوای ناوێکه‌وه ده‌نووسێت و ناوێکی تر( واتا)ی لێ‌دروست ده‌کات که به‌یانی حاڵه‌تی که‌سێک یا شتێک ده‌کات
:: کورد _ کوردایه‌تی، :: خوشک _ خوشکایه‌تی، :: برا _ برایه‌تی.
2 ) ده‌ڵکێت به دوای ناوی هۆز، مه‌ڵبه‌ند و ژینگه ده‌یکات به ناوی زێدی ئه‌وان
:: مه‌نگوور _ مه‌نگوورایه‌تی، :: باڵه‌ک _ باڵه‌کایه‌تی، :: سوێسنی _ سوێسنایه‌تی، :: شینکی _ شینکایه‌تی، :: گه‌وورک _ گه‌وورکایه‌تی.
| تێبینی |
| ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌م پاشبه‌نده، به‌لای ماموه‌ستا زه‌بیحی یه‌وه، له نیزیکترین قۆناغی پێش ئێستایدا( هایه‌تی) بووه، که له (ها : هه‌یه + ئه‌تی: پاشبه‌ندی هه‌بوون( وجود) پێکهاتووه، ها له‌هه‌ندێک بن دیالێکته‌کاندا وه‌ک (جافی و …) به ئه‌م واته‌یه ده‌گوترێت |
{ خاڵێ (ها) وه‌بان سه‌ر گۆنای پیرۆز || وه‌ک چرای تۆڕه‌ن وه‌بان (نه‌که‌رۆز)}.{ ؟}.
.
.
.
.