ئه‌بله/eble: ئان:[ ع : ابله] ئه‌قڵ سووک، بێ ئه‌قڵ، تێ نه‌گه‌یشتوو : حۆڵ، ده‌به‌نگ، گێژ، نه‌زان، نه‌فام.
{ مه‌نعی سووتانم ده‌کا ئه‌بله له‌عه‌شقی ته‌لعه‌تت||چۆن نه‌سووتێم ئه‌و به‌ئاگر، من به‌بارێ نه‌وته‌وه}{ئه‌ده‌ب: به‌شیر مه‌شیر}.
ئه‌بله‌خه‌رج/eble xeric: ئانتـ:[ع : ئه‌بله+ خه‌رج][ رۆژک، مکـ] که‌سێک پوولـی خۆی به‌بێ جێ خه‌رج ده‌کات، ده‌ستبڵاو.
:: ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌بله‌خه‌رجی کرد تا وا ڕووت و ڕه‌جاڵ بوو .
ئه‌بله‌ڕه‌نج/eble řenc: ئانتـ:[ع: ابله+ کو: ڕه‌نج] حاڵی که‌سێکی له‌به‌ر تێ نه‌گه‌یشتوویی زه‌حمه‌تی به‌خۆڕایی ده‌ڕوات، ڕه‌نج به‌خه‌سار.