ئه‌جزا  1/ecza: ن: گیراوه‌یه‌ که‌له‌ بنێشت و نه‌وت دروست ده‌کزێت.

:: ته‌زبیحه‌که‌م ئه‌جزایه‌، شه‌مچه‌ی پێوه‌ نێ بۆ چاووکی دێت.

.

.

_____________________________

ئه‌جزا  2/ecza: ن:[ كباک][ ع: اجزاء ]

1 – کۆی جزء واتا پارچه‌.

{

په‌ی چیش خاڵۆکه‌ی ده‌روون جه‌هوون که‌یل

خه‌یلێن ئه‌جزای مه‌یل، له‌ مله‌که‌ی پڕ مه‌یل

}{مه‌وله‌وی}.

.

2- [ رۆژک] کاربه‌ده‌ستی داییره‌یی ده‌وڵه‌ت.

:: ئه‌جزای دارایی

:: سه‌عیدخان ئه‌جزایی گومرگی بوو.

.

ئه‌جزاچی/eczaĉî: ئانفا:[ع : ئه‌جزا + تو : چی] داڕوو. ده‌رمان گر، ده‌رمان فرۆش

:: ئه‌سکه‌نده‌ری ئه‌جزاچی له‌ سلێمانی ئه‌جزاخانه‌ی هه‌بوو.   

.  

ئه‌جزاخانه‌/eczaxane: نت:[ع : ئه‌جزا + کو : خانه‌] ده‌رمانخانه‌.

.

{ تێبـ: ئه‌م وشه‌یه‌ هی سه‌رده‌می عوسمانێکانه‌، له‌ هه‌ندێک شوێن و نێو نووسراوه‌کاندا یەشتا ماوه}‌

.

.

.