A A A

ئه‌حمه‌ق/eĥmeq: ئان:[ع : احمق] که‌ر و گڵڵایی و نه‌فام، هه‌قمه‌ق، تێ نه‌گه‌یشتوو.

{

وه‌کو یه‌ک دێته‌ به‌رگوێ پیاوی ئه‌حمه‌ق

سه‌فیری بولبول و ئاوازی له‌قله‌ق

}{شێخ ره‌زا}. 

.

ئه‌حمه‌قانه‌/eĥmeqane: ئاکتـ:[ع : احمق+ کو: انه‌] وه‌کو نه‌زانان، به‌شێوه‌ی گێل و نه‌فامان

::  ئه‌حمه‌قانه‌ ده‌جووڵێته‌وه‌.

::  هێنده‌ ئه‌حمه‌قانه‌قسه‌ده‌کا مرۆ‌ڤ به‌خۆیدا ده‌شکێته‌وه‌.

.

ئه‌حمه‌قی/eĥmeqî: نچ:[ ع: احمق+ کو: ی] حاله‌تێ مرۆ‌ڤی ئه‌حمه‌ق هه‌یه‌تی.

:: به‌ ئه‌حمه‌قی خۆی بیبه‌خشن.

.

.

.