ئیجاره/îcare: ن:[ ئیجار+ ئه][ رۆژک]
1- کاری ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه یا ڕووبه‌ڕووبوونه‌و ده‌گه‌ڵ که‌ڵک وه‌رگرتن له مڵک( خانوو، باغ، دێ…).
2- هه‌قێک که ئیجاردار ده‌یدات به‌خاوه‌ن موڵک.
ئیجاره‌دار/îcaredar: نتـ:[ رۆژک] که‌سێکه که موڵکێک له خاوه‌نی بۆ ماوه‌یه‌ک به‌کرێ ده‌گرێت.
ئیجاره‌کردن/îcare kirdin: کتپ: پاوانکردن، به‌کرێگرتن: کاری به‌کرێ گرتنی موڵکێک له خاوه‌نی بۆ ماوه‌یه‌ک، به‌رامبه‌ر به‌بڕێک دراو یان داهاتیش بێت چ باغ، بێستان،…بێت.
ئیجاره‌نامه/îcarename: نتـ:[ ئیجاره+ نامه][ رۆژک][ ئاب] سه‌نه‌دێکه له نێوان خاوه‌ن موڵک و ئیجاره‌دارا ئاڵوگۆر ده‌کرێت و تێیدا ده‌نووسرێت که موڵکه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ یان چه‌ند وه‌رز به‌ده‌ست ئی‌جاره‌داره‌وه ده‌بێت و چه‌ند و چۆن پاره و داهات ده‌دات به‌خاوه‌نی موڵک.
ئیجاره‌نامچه/îcarenamče: نتـ:[ ئیجاره+ نامچه { نام : نامه+ چه}] بچووکتره له ئه‌جاره نامه.
.
.
.
.
.