ئیجازه/îcaze: ن:[ بیا][ ع : اجازه]1) ماوه‌یکردنی کارێک به‌که‌سێک دان، به ڕه‌وا زانینی کارێک بۆ که‌سێک. :: ئیجازه‌ی هه‌یه دا‌نیشێت. :: ئیجاره‌ی ئاره‌ق فرۆشتن بۆ دیانه‌کان هه‌یه. :: ئیجازه‌مان بده‌رێ با بڕۆین. 2) پشوو، مه‌ره‌خه‌س. :: رێگه‌ی کارنه‌کردن و نه‌چوونه سه‌ر ئیش بۆ ماوه‌یه‌ک، که ده‌درێت به کاربه‌ده‌ست و کرێکار و سه‌ربازانان و…. :: شێرکۆ هه‌فته‌یه‌ک ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه. :: چه‌ند ڕۆژێ ئیجازه وه‌ربگره و کاره‌کانت ته‌واو بکه. ئیجازه‌ی مارگرتن/îcazey margirtin: نتـ: کارێکه شێخێکی ته‌ریقه‌تی قادری ده‌گه‌ڵ ده‌روێش یا هه‌ر که‌سێکی تر ده‌یکات ده‌ده‌می ده‌تفێت، یا په‌نجه‌ی ده‌ده‌می خۆی ده‌نێت و پاشان ده‌یخاته ده‌می ده‌روێشه که‌وه…– و ئه‌مه بۆی ده‌بێته ئیجاره، پاشان ده‌روێش یان ئه‌و که‌سه به‌بێ ترس ماران ده‌گرێت و پێ وه‌ی نادات. ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی/îcazey melayetî: نتـ: کاغه‌زێکه مه‌لایه‌ک ده‌یدات به ئه‌و مه‌لایه‌ی که قوتابی خۆی بووه و ده‌رسی پێگووتووه و شایه‌تی بۆ ده‌دات که خوێندنی ته‌واوکردووه و بۆ ته مه‌لا( لێ بووه ته‌وه). بێ ئیجازه/bê îcaze: ئانتـ:[ بێ+ ئیجازە] بێ ئيزن، ئيجازه نەدراو، ئيزن نەدراو، ڕێپێنەدراو.
.
.
.
.
.