ئیدیۆم/îdyom: ن:[ گر : idioma ]
1- زارا‌ڤه _ زاراوه، ڕاوێژ، زانا‌و، شێوه، فرێزۆلۆژیی نائاسا، گویش : ڕسته‌یه‌ک واتایه‌کی دیکه‌ش ببه‌خشێت جگه له واتاکه‌ی خۆی.
:: ئیدیۆم له زمانی کوردی‌دا له لایه‌ن جه‌لال مه‌حمود عه‌لـی له ساڵی 1982 له چاپدرا.
2- زمان و زاراوه‌ی ناوچه‌یه‌ك كه كه‌سێك له منداڵیه‌وه فێری بووبێت، جۆری وشه، شێوه‌ی وشه‌سازیی.
3- زاراوه‌یه‌ك كه خۆ به خۆ نه‌گونجێنێت له باره‌ی ڕێزمانه‌وه( ئه‌گه‌ر وشه‌كانی لێك جیابكرێته‌وه).
4- سروشتی زمان و قووڵیه‌تیی تایبه‌تی ئه‌و زمانه.
5- ڕێگای سانایی لێكبه‌ستن و ڕێك خستنی وشه‌ی زمانێك بۆ ده‌ربڕینی بیر.
6- مه‌به‌ست زاراوه‌یه‌كی وه‌رگیراو یان چه‌ند وشه‌یه‌كی لێكبه‌ستراو، یان شێوه ڕاوێژێكی نه‌گونجاوه له گه‌ڵ نموونه‌ی زماندا، به سه‌ر یه‌كه‌وه واتایه‌ك ده‌به‌خشێت جیاوازه له گه‌ڵ واتای وشه به وشه‌ی زاراوه‌كه‌دا.
7- ئیدیۆم بریتییه له چه‌ند وشه‌یه‌ك كه به سه‌ر یه‌كه‌وه به‌كارهێنران واتایه‌ك ده‌به‌خشێت جیاوازه له گه‌ڵ واتای یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌و وشانه‌ی ئیدیۆمه‌كه‌ی لێ پێك هاتووه.
.
.
.