ئیراد/îrad: ن:[ ع : اراده]
1- [ ڕۆژک، مکـ] نه‌نگه، ڕه‌خنه، عه‌یبه.
:: زۆر ئیراده پیاوی گه‌وره قسه‌ی ناشیرین بکات.
:: به ئیرادی مه‌زنه. ئه‌وه‌شیان لێ کرد به ئیراد.
{ تێبـ : ئه‌م وشه‌یه ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌بییه، به‌ڵام ئه‌و واتا یه‌ی که له کوردییدا وه‌ری گرتووه فڕی به‌سه‌ر واتا عه‌ره‌بییه‌که‌وه نیه.{زه‌بیحی}.
2-[ باشک]
1- داهات، به‌رهه‌م، گشت ئه‌و پاره‌یه‌ی له کار و کاسبی، یا کشتوکاڵ ده‌ست که‌سێ ده‌که‌وێت.
{ یه‌ک دوودێی داوه‌تی سوڵتان په‌یی ئیتعامی ته‌عام || هه‌ر یه‌کێکی به‌قه‌ده‌ر خه‌زنه‌ێی ئیرادی هه‌یه }{ ره‌زا}.
2-[ ئاب] هه‌موو ئه‌و پاره و پووڵانه‌ی که له ڕێگای جۆربه‌جۆره‌وه ده‌ڕژێنه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تێک.
.
ئیرادگرتن/îradgirtin: کتن:[ع : اراده + کو : گرتن][ ڕۆژک، مکـ]
عه‌یب و عار ده‌رخستن، ڕه‌خنه‌گرتن،: ئه‌وه چیه هه‌ر له خۆ ڕا ئیرادان ده‌گرن.
.
ئیرادلێگرتن/îrad lěgirtin: کتپ:[ اراد+ لێ+ گرتن][ ڕۆژک، مکـ]
1- عه‌یب له کارێک ده‌رخستن، له کار و کرده‌وه و قسه‌ی که‌سێک ڕه‌خنه‌گرتن.
2- به ڕاست نه‌زانینی کار یان قسه‌ی که‌سێک.
:: ئـیرادی لێ مه‌گره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئاقڵ پێ ده‌شکێت.
:: ده‌توانیت سه‌د ئیرادی لێ بگریت.
:: ساعاتێکه قسه‌ده‌کات شتێکی و وه‌های نه‌گووتووه ئیرادی لێ بگیرێت.
.
.
.