ئیست/îst: ن:[ ڕۆژک، مکـ] پشوودان، چاوتروکانێک، هه‌ناسه‌یه‌ک، مۆڵه‌تێک، دانبه‌خۆداگرتنێک، وه‌ستانێکی که‌م، ڕاوه‌ستانێکی بچووک، کاری وازهێنان له‌ کار بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م. :: ئیستێک بره‌ تا ده‌گه‌ڕێـمه‌وه‌. :: ئیستێکیان پێ نه‌چوو ده‌وره‌یان دان و هه‌موویان چه‌ک کردن. ئیستکردن/îstkirdin: کتن:[ ئیست+ كردن] پشوودان، ئارامگرتن، ووچاندان، له‌نگکردن، وێستان بۆ تۆزێک، دانبه‌خۆداگرتن، بۆماوه‌یه‌کی که‌م، ووچان گرتن. ئیست گرتن/îstgirtin: کتن:[ ئیست+ گرتن] ئارامگرتن. ئیستگه‌/îstge: نتـ:1) ئێستگه‌، وێستگا، وێستگه‌. :: جێگه‌ی ڕاوه‌ستان. 2) ئێزگه‌ی به‌خش و وه‌شاندن( رادیۆ، ته‌له‌فیزیۆن).

.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 8   +   3   =