ئیسفه‌ند/îsfend: ن:[ کات][پهـ][ ڕۆژک] مانگی دوانزه‌هه‌می ساڵـی ئێرانی.
{- 21 شوبات( فێبوایه‌ر) هه‌تا – 21 ئازار( مارس)) دوامانگی وه‌رزی زمستان. ڕه‌شه‌مێ، کیسەتەن ـی پێدهگووترێت به زمانی کوردی.
{ تێبـ : ئه‌م مانگه 29 ڕۆژه و هه‌ر چوار ساڵ جارێک ده‌بێت به سی ڕۆژ}.
.
.
____________________________
ئیسفه‌ند/îsfend: ن:[ ڕوو] گیایه‌كه‌ی خۆرسكی ناوچه وشكانییه، تا 60سم بڵند ده‌بێت. گوڵێكی سپی ده‌گرێت، له ناو گۆپكه‌ی گوڵه‌كه‌ی پێنج ده‌نك تۆی تێدایه كه‌وشك ده‌بێت ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
1 – له لای زه‌رده‌شتییه‌كان ناووكی گۆپكه‌ی گوڵی ئه‌م ڕووه‌ك زۆر پیرۆز بووه وه له كاتی بۆنه ناخۆش و پڕ خه‌مه‌كاندا به‌كاریان ده‌هێنا، كه له سه‌ر ڕه‌ژوو یان ئاگر ده‌یانسووتاند و بۆنه‌كه‌ی دژی چاو پێسی به‌كارده‌هێندرا بۆ منداڵ پاراستن، یان ده‌سووتێندرا له پرسه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌م و په‌ژاره بڕه‌وێنێته‌وه.
2 – له‌م ناووكه وشكه ڕه‌نگی سووریا‌ن لێ گرتووه‌ته‌وه.
3 – هه‌روه‌ها وه‌ك داروو به‌كاریان هێناوه بۆ دژی هه‌ندێ نه‌خۆشی پێست و نه‌خۆشی ده‌روونی و دڵه‌كزێ و خه‌مخۆری.
[Bot: peganum harmala] له‌ئه‌مه‌ریكا به [Syrian rue ] گاز ده‌كرێت.
.
.
.
.
.