ئیشکیل/îŝikîl: ن:
1- :[ ڕۆژک، مکـ] ڕاگره : پاشبه‌ندی په‌نجه‌ره، پارچه ته‌خته‌یه‌کی شێوه سێ سووچی درێژووکه‌یه، به تاقه بزمارێک له لای سه‌ر وخواری په‌نجه‌ره‌دا ده‌کوترا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێلێ بکرێته‌وه.
2-[ سنـ] پێوه‌ند یان هه‌ر شتێکی تر که ده‌ست و قاچی ووڵاغی به‌رزه‌ی پێده‌به‌ستنه‌وه.
3-[ مجـ] فه‌رمان، حوکم، ده‌سته‌ڵات.
ئیشکیل کردن/îŝikîl kirdin: کتپ:[ ڕۆژک، سنـ]
1- کۆتکردن، پێوهنگکردن، پێوه‌ندکردن. پاشبه‌ند و پێشبهندکردنی وولاغی به‌رزه.
:: به‌م گوریسه ماینه کهئیشکیل کهباڕانهکادا.
2- خه‌ریک کردن، ڕێ لێگرتن، کۆسپ له بهردانان، گیروگرفت هێنانه به‌ر.