ئیلهام/îlham: ن:[ع : الهام] سرووش : کارێکی چاک یان مه‌به‌ستێک خستنه‌ دڵـی که‌سێکه‌وه‌، فێرکردن به‌ ( هۆ) یه‌کی که ‌به‌رچاو نابیندرێت.

::  نازانم ئیلهام بوو، چی بوو، دوو خووله‌کی نه‌کێشا ئه‌و کێشه‌ گرانه‌ی حه‌ل کرد.

.

ئیلهام بۆ هاتن/îlham bo hatin: کتن:[ع : الهام + کو : بۆهاتن] کارێک یان مه‌به‌ستێک که‌وتنی دڵی که‌سێکه‌وه‌.

.

ئیلهام وه‌رگرتن/îlham wergirtin: کتپ:[ ع : الهام+ کو : وه‌رگرتن] به‌ ته‌ئسیری که‌سێک یان شتێک کارێککردن. کردنی که‌سێک یان شتێک به‌سه‌رچاوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ و مه‌به‌ست لێ ئه‌ستاندن.

:: ناڵی له‌ حه‌بیبه‌ی مالیاوا ئیلهامی وه‌رده‌گرت.

:: خانی بۆ (مه‌م و زین) ه‌که‌ی له‌به‌یتی (مه‌می ئالان)  ئیلهامی وه‌رگرتووه‌.     

.

.

.

.