ئیمام/îmam: ن:[ ئیس][ع : امام]

1- سه‌رداری ئاینی، پێشه‌وا و ڕابه‌ر

:: به‌مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی ماره‌ی که‌ن.

2- پێش نوێژکه‌ری به‌ کۆمه‌ڵ.

:: ئیمامی مزگه‌وتی هه‌باس ئاغا.

3- ئیمامه‌: ده‌نکه‌ هه‌ره‌ درێژه ‌که‌ی ته‌زبیح.

4 – به‌ هه‌ر یه‌کێک چوار که‌سه‌که‌ی پاش پێغه‌مبه‌رمووحه‌مه‌د( د . خ) که‌ خوله‌فای راشدینی ئیسلامین

:: ئه‌بوبه‌کری سدیق، عومه‌ری بن خه‌تاب، عوسمانی کوری عه‌فان، عه‌لـی کوری ئه‌بی تالب.

5- له‌ مه‌زهه‌بی جه‌عفه‌ری ( شیعه‌) به‌ ئه‌و دوانزه‌ ئیمامه‌ ده‌لێن که‌ یه‌که‌میان ( ئیمام عه‌لـی)یه‌و ئاخره‌ که‌یان (ئیمام مه‌هدی)ـه‌.

ئیمامه‌/îmame: نتـ:[ ئیس][ع : امام+ کو: ـه‌] ده‌نکه‌ هه‌ره‌ درێژه‌که‌ی ته‌زبیح.

ئیمامه‌تی/îmametî: نچ:[ ئیس][ع : امام+ ـه‌تی]

1- پێشه‌وایی و ڕابه‌ری کاروباری ئایینی مووسلمانان

:: قوربان ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ ته‌شریف بێنه‌ ئیمامه‌تییه‌که‌مان بۆ بکه‌.

2- له‌مه‌زهه‌بی شیعه‌دا یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌رکه‌کانی ئیمان.

.

.

.

.