ئیمپێراتۆر/împêrator: نتـ: [ لا : imperator-oris  له ‌imper +ator  ]

1 – سه‌روه‌ری ئیمپێرێک : پاتشایه‌کی چه‌ند ووڵات و میلله‌تێکی له‌ژێر فه‌رمانڕه‌واییدا هه‌بێت. پاتشای پاتشایان.

:: کاتێک شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر هه‌ڵگیـرسا( نیگه‌ڵه‌) ئیمپێر اتۆری رووسیا بوو.

2 – ئه‌م وشه‌یه‌ نازناوێکی پاتشایانی رۆم بووه‌.

ئیمپێراتۆری/împêratorî: نتـ:[ لا: imperator + ئی] هه‌ر شتێک پێوه‌ندی به‌ ئیمپێڕاتۆره‌وه‌ هه‌بێت.

:: تاجی ئیمپێڕاتۆری له‌سه‌رنا. فه‌رمانی ئیمپێراتۆری بۆ ده‌رچوو.

 تێبینی 
 به‌م وشه‌یه‌ شێوه‌ی داڕشتنه‌که‌ی زیاتر فارسییه‌ وه‌ک له‌ کوردی. 

ئیمپێراتۆرێتی/împêratorêtî: نتـ: ڕژێمێکی پاتشایه‌تی و ده‌وڵه‌تی یه‌که‌ سه‌رۆکه‌که‌ی ئیمپێراتۆر بێت.

:: دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئیمپێڕاتۆرێتی ژاپۆن گه‌ڵێک گۆڕانکاری به ‌سه‌رداهات.

.

.

.

.