ئینتیشار/întîşar: نچ:[ع : انتشار] په‌رشوبڵاوی.

ئینتیشارکردن/întîşarkirdin: کتپ:[ع : انتشار+ کو : کردن]

1 – بڵاوبوونه‌وه‌( هه‌رچی شتێک بێت).

2 – ته‌شه‌نه‌کردن ( نه‌خۆشی، قسه‌، ده‌نگ وباس).

ئینتیشارات/întîşarat: نتـ:[ ڕۆژک][ انتشار+ ئات] بڵاوکراوه

 تێبینی 
 هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه‌چاپکراوانه‌ی که‌ ده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تی یان ئه‌هلی بڵاویان ده‌کاته‌وه. 

ئینتیشاردان/întîşardan: کتن:[ع : انتشار+ کو: دان] بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ر‌هه‌می چاپه‌مه‌نی

( بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتووک، ڕۆژنامه‌، گۆ‌ڤار، ڕاگه‌یاندن،…. ).

.

.

.

.