ئینکار/înkar: ئان:[ بیا] که‌لـله‌ڕه‌ق : که‌سێکی قسه‌ی که‌سی به‌گوێدا نه‌چێت و هەر له سه‌ر قسه‌ی خۆی سووڕبێت.[ع : انکار( حاشاکردن)]
:: ئه‌رێ قاله! خۆ تۆ جاران هێنده ئینکار نه‌بووی ئه‌وه بۆ وات لێهاتووه.
| تێبینی |
| ئه‌م وشه یه ئاوڵناوێکی سه‌لبیه و ته‌نها بۆ باری خراپی به‌کاردێت، هیچ کاتێک به که‌سێکی له‌سه‌ر ئیشێکی چاک پێداده‌گرێت ناڵێن |
:: پیاوێکی ئینکاره.
ئینکارکردن/înkarkirdin: کتپ:[ع : انکار+ کو : کردن]
1 ) حاشاکردن له کارێ، شتێک یا له ڕووداوێک.
2 ) پاشگه‌زبوونه‌وه له قسه‌یه‌ک.
3 ) له ژێر کارێ یان کێشه‌یه‌ک ده‌رچوون.
:: هه‌ر بە جارێک ئیکاری کرد و وتی من قسه‌ی وام قه‌ت نه‌کردووه. پێم گوت قه‌رزی. بۆنای ده‌یته‌وه ئینکاری کرد و گوتی هیچی پێ قه‌رزار نیم.
ئینکاری/înkarî: نچ:[ ع: انکار+ کو: ی] که‌لـله‌ڕه‌قی، سووری له سه‌ر قسه‌و.
:: بۆ ئه‌وه‌نده ئینکاری ده‌که‌ی.
:: ده‌به‌ری دا شلوکوت بووین، هه‌ر ئینکاری کرد.
ئینکارییەنە/înkarîyene: ئاکتـ:[ هـ] لە ئینکاری کردندا.{ وشەنامە، ل، 113}
.
.
.
.