ئیکسیر/îksîr: ن:[ گر : کسێریۆن]

1 – داو و ده‌رمانێکه‌ که‌ پێشوونیان لایان وابووه‌ ئه‌ندام ده‌گۆڕێت وه‌ک مس بکات به‌زێر.

2 – [مجـ] هه‌ر شتێک که‌م ده‌ست که‌وێت.

{ ئیکسیره‌ خاک و خۆڵی ده‌رماڵی گه‌وره‌ ماڵان }{حاجی}.

{ تێبـ : عه‌ره‌ب کردوویه‌ به‌ ( الاکسیر)، ئه‌وجار له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ خوازتراوه‌ته‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی و کراوه‌ به‌( ئێلیکسیر).

ئیکسیری ژیان/îksîrî jiyan: نتـ: مایەی ژیان. 

.

.

.

.