ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ئی | î | I |
به گوێره‌ی رێنووسی عه‌ره‌بی ئه‌م تیپه ده‌نگ و تیپێکی ڕه‌ها نییه، پێکهاتووه له ( ئـ + ی). له رێنووسی ده‌ئێنه‌به‌ره وه‌کوو تیپ هیما و ده‌نگێکی ڕه‌های هه‌یه( Y ، y ،î )، وه . له ڕێنووسی لاتینی دا 12 هه‌مین پیته له زمانی کوردییدا. وه دووهه‌مین تیپه یان پیته له ئه‌لفه‌بێتی دهئینهکهرت یان ئاڤێستایی که ئهلفهبێتێکی جودای هه‌یه له هی لاتینی و ئارامی.
هاوێژی ئه‌م پیته به ئه‌م کلۆجه ده‌بێت | لێو هاوبه‌شی گۆکردنی ناکات و به‌ر بزوێنی رێزی پێشه‌وه ده‌که‌وێت{ ک. ک. کوردۆێێف}} یان{ ددان نیزیک یه‌ک ده‌کرێته‌وه و زار به مه‌ڵاشووی خواره‌وه گیردهکرت باده‌رکردن له گه‌رووه وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م |
1 – 2 – ئه‌م پیته له پیته‌بزوێن( ده‌نگدێر)ـه‌کانی زوانی کوردی. ئه‌م پیته به پیتی[ ا ، د ، ر ، ڕ، ز ، ژ ، ۆ ، وو ، و ] وه نانووسێت له ڕێنووسی عه‌ره‌بی.
2 – 2 به یه‌کێک له گیروگرفته‌کانی زمانی یه‌کگرتووی کوردی ده‌بیندرێت له ڕووی نووسینی( ئـ + ی : î ) که چۆن به ڕێنووسی عه‌ره‌بی دوو ده‌نگه و له رێنووسه‌کانی تر ڕه‌به‌نه.
.
.
__________________
ئی/I: ن: هیمای ژماره‌یی ژمێره‌ی رۆمییه. 1- I، 2 – II، 3-III .
.
.
__________
ئی/î: ئان:[ ل][ ئه‌م ( ئی) یه له ( ئیم) وه کورتکراوه‌ته‌وه]
1 – ئه‌م، یه.
:: ئیرۆ
:: ئیساڵ
:: ئیمشه‌و
:: ئینجا
2-: ئان:[ کباک] هی، ئێ، هن، هین.
:: ئی من: هی من.
.
.
_______________
– ئی/– î: ئمـ:[ پهـ: ئی]
1- ئامرازی خستنه‌سه‌ره و( مضاف)( مضاف الیه) تێکده‌کاته‌وه.
:: کوڕی لالۆ سه‌رحه‌د.
:: ئه‌ندامی کۆڕی زانیاری کورد.
{ تێبینی :
1 – ئه‌م ئامرازه ئه‌گه‌رچی له په‌هله‌ویدا( ئی ) بووه به‌ڵام ئێستا وه‌کو( ژێر_ کسره) گۆده‌کرێت و به هه‌ڵه له‌م شوێنه دانووسراوه.
2 – ئامرازی به‌یانی حاڵه و له سه‌ره‌تای ڕسته‌دا دێت.
:: ئی دهباشم، ئی نهساغم، ئی ڕه‌ش.
3 -( مکـ) ئامرازی موڵکایه‌تی دیار ده‌کات که فڵانه شت هی فڵانه که‌سه.
:: ئه‌و ماڵهئی منه.
:: ئی تۆ بوو دایان بهمن.
4 – له پێش ئاوه‌ڵناوه‌وه دێت که( موێوف) ـه‌که‌ی نێرینه بێت.
:: ماشه‌ڵڵا کوڕی من ئی گه‌وره‌یه.
5 – بۆ پرسیارێکی دڵنیایی.
:: وورچێکم گرت، ئی ؟! .
.
.
_________________________
– ئی/– î :[ پهـ: ئیهـ] پاشگرێکه له زمانی کوردی به دوای ناو و ئاوه‌ڵناوه‌وه دهڵکێت و ناوی چاووگی و ناوی گوزه‌ره یان لێ‌دروست ده‌کات.
:: گه‌وره _ گه‌وره‌یی.
:: خۆش _ خۆشی.
:: شاد _ شادی
:: پاتشا _ پاتشای
:: تاریک _ تاریکی
:: نۆکه‌ر _ نۆکه‌ری.
.
.
________________________
– ئی/– î :[ پهـ: ئیک] پاشگرێکه له زمانی کوردی ئاوه‌ڵناوی پێ دروست ده‌کرێت که پێوه‌ندی و نیسبه‌ت بگه‌ێنێت.
:: زمانی کوردی
:: زمانی عه‌ره‌بی
:: ئه‌ده‌بی ئه‌مه‌ریکای لاتینی
:: چای سیلان
:: هه‌ولێری.
.
.
__________________
– ئی/– î:[ قه‌دی( ئی : î ) ئامرازی کۆیه له زمانی ئاڤێستادا]
1 – ئه‌ستی.
2 – پیتی ئی دهڵکێت به‌دوای ناوی شاره وه و ئاوه‌ڵناوێکی نوێی لێ‌دروست ده‌کات.
:: ده‌رسیمی، بۆتانی، که‌رکووکی، ئه‌مریکی _ ئەمەریکایی.
.
.
.
.