ئێسا/êsa: ئاک:[ رۆژک، سنـ][ له‌نگه‌، و( ت)ی خووراوه‌. ئێست + ئا] ئێسته، ئێرنگه‌‌.

{

ئێسا هه‌ر که‌سێ گه‌وهه‌ر فرۆشن

جه‌ وه‌سڵ شیرین وێش شه‌ربه‌ت نۆشه‌ن

}{ خانا}.

ئێساکه‌/êsake: ئاکتـ:[ سنـ] ئێستاکه‌، ئێسته‌، ئێستاکێ، هه‌نووکه‌، نه‌ها.

ئێسه‌/êse: ئاکتـ:[ رۆژک، سنـ] ئێسته‌. 

ئێسه‌تێ/êsetê: ئاکتـ:[ سنـ] ئێسته‌.

ئێستا/êsta: ئاکتـ:[ ئێست + ( ئایان ـه‌)] ئانها،  ئانكا _ نکا، ئێسته‌، وێستا، ئیسه‌، ئه‌وده‌مه‌، یه‌مه‌، نهوو، نهۆ( هه‌)، نۆکه _ نوو _  نها، وێسا، ‌ڤێگاڤێ، نوهۆ، گووژ، هەنووکە‌، هێمانه‌، هێمه‌، هه‌ندیگاوێ.

: له‌ئه‌م سات و کاته‌دا که‌ تێی دایین. ئه‌م کاته‌، ئه‌م زه‌مانه‌. ئه‌و ده‌مه‌ی که‌ تۆ تێدایت. نهۆ، نها، نوکه‌، هه‌نووکه‌، ئه‌نها، ئێزنگه‌( کهـ).

ئێستاکه‌/êstake: ئاکتـ:[ ئێسته‌ +که‌ (ئـمـ: پێناسه‌)] ئێستاکێ.

ئێستاکوونێ/êsta: ئاکتـ:[ ئێستا( ئێسته‌)+ کوون +4- کێ][ مکـ]

{ تێبـ: زه‌بیحی: وای بۆ ده‌چم که‌ که‌رتی دووه‌می ئه‌م وشه‌یه‌ قۆناغێکی تری وشه‌ی ئا‌ڤێستایی( نوو) بێت و له‌ دیالێکتی باکووریدا ( نـها) و له ‌مه‌ڵبه‌ندی ره‌واندووز (هه‌نووکه‌)و له ‌په‌هله‌ویدا ( نون) و له‌ فارسی نوێ دا بۆته‌( کنون، ئه‌کنون )}.

ئێستاکێ/êsta: ئاکتـ:[ ئێستاکه‌ + 4- ئێ] تـمـ: ئێسته‌.

ئێستایه‌تی/êstayetî: ئاکتـ:[ ئێستا + یه‌تی][ ئینگ : actuality].

ئێسته‌/êste: ئاکتـ:[ ئێست+ ئه‌] ئێستا، ئه‌مێستا، ئه‌مێسته‌، ئه‌وێستا، ئه‌وێستاکه‌، ئه‌وێستاکێ، ئێسا، ئێساکه‌، ئێستا، ئێستاکوونێ، ئێستاکه‌، ئێستاکێ، ئێسته‌کانێ، ئێسته‌که‌، ئێستێ، ئێسته‌کێ، ئێستێکا نێ، ئێستێکنێ (سنـ) ئێسه‌، ئێسه‌تێ( هلـ) هه‌نووکه‌( كباک)نـها، نـهۆ، نووکه‌.

 تێبینی
 1 – وه‌کوو ده‌بینن ئه‌م وشه‌یه‌ و وشه‌کانی( ئێره‌) و ( هێشتا)ش که‌ هه‌ر سێکیان پێوه‌ندییان به‌( کات، شوێن) ه‌وه‌ هه‌یه‌ گه‌ڵێ وه‌چه‌یان ده‌رکردووه‌ که‌ له‌ هه‌ر سێ وشه‌دا گه‌لێک وێکده‌چن [ ره‌چه‌ڵه‌کی وشه‌که‌ + کا، که‌، کێ …] بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانی شێوه‌ کارێکی کردبێته‌ سه‌ر واتاکه‌ یان و له‌ باری ئێستادا هه‌موو وه‌چه‌کانی ئه‌م سێ وشه ‌یه‌ وه‌کوو ( وێکچوو : synonym)ی وشه‌ ڕه‌چه‌ڵه‌که‌کان به‌کارده‌هێندرێن.
2 – وشه‌ی (ئێسته‌) و لکوپۆپه‌کانی هیچ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان دگه‌ڵ( نوو)ی ئا‌ڤێستایی و( نوون)ی په‌هله‌ویییه‌وه‌ نیه‌ که‌(نـها، نـهۆ، نووکه‌ )ی باکووری و( هه‌نووکه‌ )ی هه‌ولێری هه‌یانه‌. جا ئه‌م وشه‌یه‌ یائی ده‌ورێکی پێش زمانی( ئا‌ڤێستا) یه‌ یاخود هی زه‌مانێکه‌ که‌ زمانی په‌هله‌وی له‌ سکوزا که‌وتوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته‌ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامه‌تی له‌ کوردستاندا. به‌لای زه‌بیحییه‌وه‌ له‌ ڕاستی نزیک تر و پێش په‌یدابوونی ئه‌م وشه‌یه‌ مه‌دلووله ‌که‌ی وشه‌ی تر له‌ ڕیشه‌ی ئا‌ڤێستایی( ئه‌وانه‌ی له‌ دیالێکتی باکووری و هه‌نووکه‌ی ناوه‌ندی )به‌کار هاتوون.

ئێسته‌کانێ/êstekanê: ئاک:[ ئێسته‌ +که‌ : ئـمـ: پێناسه‌ +ئان/1+ 4-ئێ ] ئێستا.

ئێسته‌/êste: ئاکتـ: ئێسته‌.

ئێسته‌کێ/êste: ئاکتـ:[ ئێسته‌ + که‌ + ئێ ] ئێسته‌.

ئێستێ/êstê: ئاکتـ:[ ئێست + ئێ ] ئێسته‌.

ئێستێکانێ/êstêkanê: ئاکتـ:[ ئێست + ئێ +که‌ + ئان +ئێ ] ئێسته‌.

ئێستێکێ/êstê: ئاکـ:[ ئێست + ئێ +که‌ + ئێ ] ئێسته‌.

 

باری ئێستا/barî êsta: ئاکتـ: هەنوکوبار. 

.

.

.

.