ئێق/ěq: ن:

1 – ئێلنج _ هێڵنج، دڵشێوان، پیشایی ڕشانه‌وه‌.

2 – ده‌نگی که‌ له‌ حالی ڕشانه‌وه‌دا، لەگه‌ووڕا ده‌بیستڕێت.

3 – کشانه‌وه‌ی ئاو یان خه‌لک له‌به‌ر زۆری وبێ ده‌ره‌تانی.

:: ئاوه‌كه‌ پێشی گیرابوو ئێقی دایه‌وه‌ 

:: حه‌شامات هێند زۆره‌ پێشی ناروا  ئێقی گردۆته‌وه‌.

4 – قرقێنه‌، قورقێنه‌، یه‌ع، بای گه‌ده‌، بای ناوسک.

ئێق دان/ěqdan: كتنـ: یه‌قدان، سک تێكچوون، هه‌ست به‌دڵشێوان و نه‌خۆشی ناوگه‌ده‌كردن.

ئێق دانه‌وه‌/ěq danewe: کتنـ:

1 – یه‌قدانه‌وه‌( ئاو)، په‌نگ خواردنه‌وه‌ی یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوبه‌ره‌و سه‌رچاوه‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستێل و شت پنگ ده‌خواته‌وه‌.

2 – بلاوبوونه‌وه‌ی خه‌لک و حه‌شامات بۆ ئه‌ملاولا، پاش ئه‌وه‌ی له‌ شوێنێک پونگ ده‌خواته‌وه‌ و جێگه‌ی نابێته‌وه‌.

ئێق کردنه‌وه‌/ěqkirdinewe: كتپ: بێزهاتنه‌وه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه‌. یه‌قكردنه‌وه‌.

.

.

.

.