ئەدا  1/eda: ن:[ سنـ ] ئینی، ئان :

1- شێوه‌ و جۆری هه‌ستان و ڕۆیشتن : ڕه‌وشت و ئاکار.

:: مرۆ‌ڤێکی به ‌ئادایه‌.

2- نازونوز، عیشوه ‌وکرشمه‌، له‌نجه‌ولار، شۆخی. 

{

دڵێکی غه‌مزه‌ ده‌م بو مه‌حره‌می ڕاز 

ئه‌ویشت لێم به ‌سه‌د شێوه‌ و ئه‌دا سه‌نه‌د

}{ ئه‌ده‌ب}.

.

.

___________________________

ئەڎا  2/eđe: ن:[ هـ][ کباک] دالک ، دایک، دایە.

::  ئه‌ڎا وینه‌ کناچێ بوازه‌.

ئەڎالی/eđalî: نتـ:[ هـ] دایکە : بچووک کراوەی ( ئەڎا ) یە.

ئەڎالە مەرڎە/eđele merđe: ئانتـ:[ هـ] ئەڎالە مەرڎی : دایکەلێی مردوو.

ئەڎا مەرڎە/eđe merđe: ئانفا:[ هـ] ئەڎالە مەرڎی : دایک مردوو

ئەڎا مەرڎەی/eđe merđey: کتن:[ هـ] دایک مردن.  

ئەڎای شوتی یە/eđey şutî ye: نتـ:[ هـ][ ئەڎا+ ی+ شوت+ ییە] دایکی شیریی.   

{ وشەنامە، ل، 58}.

.

.

_________________________

ئه‌دا  3/eda: ن:[ ع: اداء]

به‌جێ گه‌یاندن، جێ به‌جێ کردن، به‌جێ هێنان. 

ئه‌دا ده‌رهێنان/eda der hênan: کتپ: 

1- جوولانه‌وه‌ی نائاسایی.  

2- خۆبادان و ده‌م خواردنه‌وه‌، لاسایی یه‌کێک کردنه‌وه‌.  

3- به‌قسه‌و ئاکاری سه‌یرخه‌ڵک هێنانه‌ پێکه‌نین.

ئه‌داکردن/eda kirdin: کتپ:[ ئاین]

1-  به‌جێ گه‌یاندنی پێویستیه‌کانی دینی ئیسلام له‌و کاتانه‌ی بۆیان دانراوه ‌( کردنی پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ، گرتنی رۆژوو، زه‌کات، حه‌ج کردن، …).  

2- دانه‌وه‌ی قه‌رز.  

3- به‌جێ گه‌یاندنی پێویستیه‌کانی کۆمه‌لایه‌تی.  

4- ده‌ربڕین، وه‌ده‌رخستن.

{

نه‌قسه‌، نه‌ڕاز بۆم نه‌کرا ئه‌دا

سینه‌مایێ بۆم خۆم نیشان ئه‌دا

}{ سه‌لام}.

.

.

_________________________

ئەڎە  4/eđe:  :[ ئاڤێستایی  : aDa:  ئەڎە :  eđe][ کانگا سێ واتای بە ئینگلیزی بۆ داناوە : here, then, thereupon].

.

.

.