بینین/bînîn: کتن:[ هێکـ: ڤێنەتی][ ئاڤێستایی: ڤەئێنە][ هەخ : ڤەئێنە][ زا: ڤینڕیش][ هـ: وینای][ ئینگـ: Vision ]
1 – هاتنەبەرچاو، دیتن.
2 – سەیرکردن، چاولێکردن.
3 – چاوپێکەوتن.
:: لە شوێنێک عەلیم بینی و گەلێکمان دەردی دڵ پێکەوەکرد.
4 – هەستکردن بە رووناکی.
5 – سەردان.
گەردان کردن | ||||||
تاک | کۆ | |||||
کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | کەسی یەکەم | کەسی دووم | کەسی سێیەم | |
ڕابردووی دوور | بینیبووم | بینیبوویت | بینیبووی | بینیبوومان | بینیبووتان | بینیبوویان |
ڕابردووی نزیک | بینیم | بینییت | بینی | بینیمان | بینیتان | بینییان |
بەردەوام | دەیبینم | دەینینت | دەیبینی | دەیبینین | ددەیبینن | دەیبینن |
ڕانەبردوو | ||||||
مەرجی | بمبینیبایە | بتبینیبایە | بینیبایە | بمانبینبایە | بتانبینبایە | بیانبینبایە |
پرسیاری | بیبینم | بیبینیت | بیبینێ | بیبینین | بیبینن | بیبینن |
داخوازی( ئەمر) | ببینم | ببینە | ببینێ | بببنن | بببنن | بببنن |
بینینەوە/bînînewe: کتن:[ بینین+ ئەوە]
1 – لەسەر ڕادێتن، دیتنەوە.
2 – دۆزینەوەی شت یان کەسی وونبوو.
3 – بە ئامرازێک دەگووترێت، کە وەکوو دووربین بۆ( پێ دیتن) دروست کرابێت.
بینینی سترۆسکۆپی/bînînî stroskopî: نتـ: بینینی بەرجەستە، بینینی شتێک بەهەردووچاو بەشێوەیەکی تەنداری.
بینینی شین و زەرد/bînînî ŝîn û zerd: ن:[ نخ] جۆرێکە لە نەخۆشی ڕەنی کوێری، نەخۆشەکە ڕەنگی شین و زەرد دەبینێت بەڵام ڕەنگی سوور نابینێت .[ لا : xathocyanopia]
ببینن/bibînin: کتپ: بوینان.
:: بیینی : بوینی( هـ).
دووربینی/dûrbînî: کتن:
کوردبینی/kurtbînî: کتن:
دووربینین/dûrbînîn: کتن:
کورتبینین/kurtbînîn: کتن:
.
.
.
.