تیت¹/tît: ن:

1-[ هـ] کەزی، پرچ، قژ، پەلکە ( کباک).

2-[ کباک] چەلەنگ، جوان.

3-[ فە] تووی داروباران.

.

.

__________________

تیت²/tît: ئان: لاواز، بێ تین، بێ تووک.

.

.

__________________

تیت³/tît: ئان: پارچەی بچووکی کۆن و شڕە.

تیتاڵ/tîtaľ: نتـ:[ تیت+ ئاڵ]

1- زیواڵ، بزڕ_بزگوڕ، تیتۆڵ : پارچەیەکی بێ نرخە لە بەرگ، پێخەف، ژێرخەر وکوتەپەڕۆ.

:: تیتاڵی پەڕۆ دەس ناکەوێ.

تیتکە/tîtke: نتـ:[ تیت+کە] پارچە.

تیتوو/tîtǔ: نتـ:[مکـ][ تیت+ ئوو] تیتۆڵ، پارچە.

تیتووتیتوو/tîtǔtîtǔ: ئانتـ:[مکـ] تیتۆڵ تیتۆڵ، پارچەپارچە.

تیتۆڵ/tîtoľ: نتـ: [تیت+ ئۆڵ] زیواڵ، بزڕ _ بزگووڕ، پرزۆڵ، تیتاڵ : پارچەیەکی بێ نرخە لەبەرگ، پێخەف، ژێرخەر وکوتەپەڕۆ.

تیتۆڵ تیتۆڵ/tîtoľtîtoľ: ئانتـ: پرزۆڵ پرزۆڵ، لەت وکوت، وورد وخاش، پارچەپارچە، تڵیش تڵیش.

تیتۆڵ تیتۆڵ بوون/tîtoľ tîtoľbǔn: کتن: دڕبەدڕبوون، شڕبوونی پارچە.

تیتۆڵ لێبڕان/tîtoľ lěbiřan: نتـ:[ تیتۆڵ+ لێ+ بڕان( بڕین)] زۆرشڕ و کۆن بوون.

:: ئەو پاتۆڵەت تیتۆڵی لێبڕا هەتا کەنگێ دەبەری دەکەی.

تیتۆڵ لەکەسێک دادڕین/tîtoľ lekesěk dadřǐn: نتـ ، شڕ:[ ئد] فێربوون، وەک کەسێک بوونی بە باری چاکە و سەرکەوتن دا، بزگوڕ لەکەسێک دادڕین.

:: تیتۆڵێک لەو برایە ت دادڕە بزانە چەندە کوڕێکی لەسەرەخۆ و بێدەنگە و تۆش هەر هەرا و شەرتە.

.

.

.