تەفرە/tefre: ن:[ع : تفرە]
1 . ئادی و بۆدی، چاوڕاو، سەفسەتە.
2 . ڕیپ( کباک) فێڵ، تەڵە، داو، تەکان، پەنگ، دەلەسە، لاس، لیپ، گزی، کەڵەک، گەڕ.
3 . بەند، تەرفە(ڕۆژ)، فریو، ناز.
4 . حەوالە بەگەواڵە.
تەفرەباز/tefrebaz: ئانتـ: تەفرەدەر، دەرگوشم، فریودەر.
تەفرەبازی/tefrebazî: نتـ: تەفرەدەری، دەرگوشمی، فریودەری.
تەفرەپێخواردن/tefrepêxwardin: کتن: فریوخواردن، هەڵخەڵەتان، تەفرەخواردن.
{
گەر لە دنیا چاکەێی سارد و بوو تەفرەی پێ نەخۆی
رووسپی هەر ڕوو ڕەشە گەر بێ سەد ئازایی بکا
}{ مەحوی}.
تەفرەخواردن/tefrexwardin: کتن:[ تەفرە+ خواردن]
1 . فریوخواردن، هەڵخەڵەتاندن.
2 . هێنان و بردنی کەسێک و حەواڵە بە گەواڵە کردن بۆ ئەنجام نەدانی کارێک : بێنە و بەرە پێکردن بە کەسێک.
تەفرەدان/tefredan: کتن: بەفیرۆچوون، پەتپەتی پێکردن، خاپاندن، لەناوچوون : چەرمەسەری دان بەیەکێک.
تەفرەدەر/tefreder: ئانفا:[ تەفرە+ دەر( دان)] بەزات، ئازا، بەجەرگ، فێڵباز، بدەک، زانەخڕۆ، زەوتەک، خەپۆ، لەخشتەبەر، قۆڵشکێن، خاپینۆک،خاپۆک.
تەفرەدراو/tefrediraw: ئانفا: تەفرەخواردوو، خەڵەتاو، فریودراو.
تەفرەڕۆیشتن/tefreřoyiştin: کتن:[ تەفرە+ ڕۆیشتن] لە ژێر باری پرسیار و تەرکێک خۆ دەربازکردن، لەبن دەرچوون و وەڵام نەدانەوەی سەرڕاست.
دەسی دەسی/desîdesî: ئانتـ:[ مجـ][ دەسی+ دەسی] دەستی دەستی : تەفرەدان.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 322}
.
.
.
.