ح/ĥ
( حێ )
: ن:
تیپێکە لە ئەلفەبێتی زمانی کوردی، بەگوێرەی ڕینووسی ئارامی دەکەوێتە رێزبەندی ژمارە (7) وە.
هەروەها بەپێی ژمێرەی ئەبجەدی دەکاتە( 8).
دەنگی (ح) لە ڕەچەلەکدا لە نێو زمانی کوردی یان زمانە هێندۆئەوروپیەکان نیە، بەڵکو لەڕێگای زمانەسامییەکانەوە بەتایبەتی عەرەبی هاتووەتە نێو زمانی کوردی هەنووکەوە. بەم هۆیەوە یەکەمین پیتی خوازرە بۆ نێو زمانی کوردی.
[ دەم بە تەواوەتی دەکرێتەوە، زمان بۆمەلاشوی خوارەوە دەڕوات، با لە قورگەوە بۆ دەرەوەی زار دەردەچێت].
.
________________________________________________________________________________________________________
حا/ĥa: ئاک: [دەنگ] ها، ئاها، توخووا، بەڕاستیتە، ئەها، پیاو لەکاتی واق ووڕمانێدا بەکاردەهێندێت، لەکاتی پێدا هەڵشاخان( شارە)، بۆ لێخوڕینی ڕەشەووڵاخان بەکاردەهێندرێت.
.
حاحا/ĥaĥa: ئاکتـ: هاها، ئاها، حا، حەو
: بەدوور زانین لەکاتی باوەڕ پێنەکردن و ناپەسەندیدا بەکاردەبرێت.
: ووشەیێکە ڕەشەووڵاخی پێ لێ دەخوڕێت.
.
.
.
زۆر سوپاسی هەستی بەرزت دەکەم. تەماشای ( بەستەر) بکە ، بزانە هیچ سوودێکی لێ دەبینی ، بەپێی توانا هەوڵ دەدەم جێی کۆمەك بم . برات یوسف ڕەشید
دەستەکانت خۆش بێت بەڕێز بۆ ئەم پێجە. بەڕاستی خزمەتێکی گەوەرەیە بۆ گەلی کورد و نەتەوی کورد. من زۆر خەریکی مادەێێک بووم بیدۆزمەوە بۆ ئەوی زمانی کوردی بە مناڵانی کورد لە ئەمەریکا بڵێمەوە. ئێستا هەندێ مەوادم هەیە، بەڵام ئەگەر تۆ بتوانی یارمەتیم بدەیت زۆر سوپاست دەکەم.
برات،
د. کەمال بێوار