د / d / d
تیپی( د ) بە دال گازدەکرێت
بە ڕێنووسی ئارامی نۆهەیەمین تیپە لە زمانی کوردییدا، بە ڕێنووسی لاتینی پێنجەمین پیتە لە زمانی کوردییدا، بە ڕێنووسی دەئێنەبەرە هەشتەمین پیتە لە پاش دەنگە بزوێنەکان.
{ هاوێژی ئەم پیتەبەم کلۆجە دەبێت: کەمێک لێودەکرێتەوە، ددانەکان نیزیک یەکدەبنەوە زار بۆمەڵاشووی خوارەوە دەڕوات، بادەرکردن لە گەرووەوە بۆ دەرەوەی دەم }
1 – ئەم تیپە لە تیپەکانی دەنگدارە، فۆنێمی تەگەرەیی : Obstrent ـە دە نگی( د ) دەکەوێتە بەشی پێشەوەی زار.
2 – ئەم پیتە بە پیتەکانی{ ئـ ، ا ، ر ، ڕ ، ز ، ژ ، و ، وو ، ۆ ، ـە} وە نانووسێت، بەڵام بە پیتەکاتی دیکەوەدەنووسێت.
3 – ئەم تیپە دەکەوێتە سەرەتا، ناوەند و دوامایی وشەوە
:: دو، دۆ، دەست، دێ، دەم.
:: مردو، بەندە، کەندڕ، کوردۆ.
:: بەرد، مەرد، سەرد، زەرد.
4 – لە پاش سووانی تیپی( D : ڎ) ئاڤێستایی لە ناو زمان نوێی کوردییدا، کۆمەڵێک وشە گۆرانکارییان بەسەرداهاتووە لە نێوزمانی کوردییدا وەک
:: گومبەڎ _ گومبەد _ گومەز _ گومەت.
:: زەرتەشت _ زەردەشت.
:: زەستە _ دەستە.
:: زرەیەهـ _ درەیەهـ(دەریا).
:: زێرێد _ دڵ.
5 – ئەوەی کە نزیک بێت لەم پیتەوە دەنگ و پیتی (θ ، Θ : thēta )ـەی گرێکییە کە مابێتەوە لە نێو زمانە هێندوئەوروپییەکان.
6 – حەسەنی قزڵجی
[1] گوڵبژێرێک نموونەی هێناوەتەوە وەک
:: دەفر ( پەهلەوی) _ زەبر( دەری)، زوور( کوردی)،
:: دانا _ زانا، دانست _ زانست.
[2] گۆڕانی تیپی ( د) بۆ ( هـ)
:: زرد( پەهلەوی) – زرە( دەری) – زرێ( کوردی).
[3] گۆڕانی تیپی( د) بۆ( ی)
:: ادوین(پەهلەوی) _ ٱیین(دەری) _ ئایین(کوردی)
:: ادوینک (پەهلەوی) _ ٱئینە(دەری) + ئاوێنە(کوردی ).
[4] گۆڕانی تیپی ( ڎ : D) بۆ (هـ)
:: اسپاز : aDAps: سپاڎە ( ئاڤێستایی) _ سپاە( دەری)_ سپا( سوپا)( کوردی).
[5] هەروەها لە وشەنامە دا، بێدار ئاماژە بۆ دەنگی ئەم تیپە دەکات کە لە زارەکانی تری کوردییدا نییە، تەنها و تەنها هۆرامی زانێکی کارامە دەتوانێت ئەم تیپە گۆبکات.
7 – D لە ڕێنووسی لاتینی لێکدانەوەی ژمارەیی 500 =، هەروەها لە رێنووسی ئەبجەدی لێکدانەوەی ژمارەیی یەکسانە بە(6 ).
8- [ كیمیـ] هیمایە بۆ کانزای دێوتێریوم :Deuterium.
9 – [ D ] هیمای نەتەوەییە بۆ ئەڵمانیا (Deutschland)، کە لەسەر تارگێتی ماشین هەڵدەواسرێت.
10- [ مۆسیقا] دووەمین تۆنە لە پەیژەی دیاتۆنیسک.
11- d: بە ڕێنووسی لاتینی کورتەکی یان کورتکراوەی (چڕێتی :density)یە.
.
.
_________________________
د ¹/ d:
: ئمـ:[كباک] ب_ بە، د، دا، دە، ژ، ل، لە، لێ.
{ ڕێچکەی ڕووداو بەرەو هەرلایەک، هەرکەسێک وهەرشتێکبێت پێشان}{كوردۆیێڤ}.
1 – ب _ بە.
:: دهەڤدە : بەیەکەوە.
:: دبەردە : لەپێشدا.
2 – لە
:: ئەز دخووە ڕامێنم : من تەماشای خۆم دەکەم.
:: ئەڤ کەڤچک د شۆرباوێ مەنێ : ئەم کەوچکەی لە شۆرباوێ مەنێ.
:: گولاڤ دخووەدان : گوڵاو لە خۆدان.
3 – لێ.
4 – لە سەر
:: دپشت مندا بارێکی گرانە : لەسەر پشتی من بارێکی گرانە.
دە/de:
: ئمـ:[كناو، مکـ] لە.
:: دە نێو : لەنێوەڕاست.
د بن/d bin: ئمـ:[کباک][د+ بن] لەبن.
:: رۆژا پاش دبن دارا گووزێ کۆم بوون.
:: ئەم دبن پرێرا دەرباز بوون.
:: ئاڤ دبن مالیـرا دکشا.
:: ئەو دبن بانی خانی را دەرکەت.
د سەر/d ser: ئمـ: لەسەر.
د گەل/d gel: ئمـ:[كباک][د+ گەل] پەڤ_ تەڤ، تەڤ، دگەڵ_ دەگەڵ( مکـ)، لگەڵ_ لەگەڵ، لەتەک(گگ).
:: کاردۆ ئیزن خوەست کۆ دوو قسان دگەل ئازۆرا بکە.
:: ئەرفۆ رابوو، دگەل چەکۆ قەرەتاژدین لەسەربان چوون ژوور.
:: ئەو وچارکەس د گەل وەزیر هاتبوون.
د گەل هەڤ/d gel hev: ئمتـ:[کباک] بەیەکەوە، پەرڤڕا، پەڤرە، پێکەوە، تێکڕا، گشت، دەگەڵ یەکتر، هەڤرە : دەگەل یەکتر.
د ناڤ/d nav: ئمـ:[د+ ناڤ] دەناو، دەنێو(مکـ): هەردووکیان دەکەونە پێشئەو ناوەی لە شێوەی دۆخی سەرەتای رێچکەدا یە بە یارمەتی (را) وەیا لە دۆخی شوێنی دایە بەیارمەتی (دا).
:: ئەوان دناڤ باخ دا(باخ را)دگەریان. لەزاراوەی کرمانجیدا مرازی دانە پاڵ
:: ئاغایێ دمن: ئاغای دەمن (ئاغای من).
:: دناڤ باژێردە: لە نێوبازاڕیدا.
.
.
________________ _____
د ²/d: پێشگری دواندن بە تووڕەیی
:: دددەڤ ژمن بەردە. جارجار زێدە لەپێویست دێت
: ددو، دوو، یەک ویەک.
: پێشگری دنەدان، هاندان: دهەرە.
.
____________________
د ³/d: ف: لە سەرەتای وشەوە دێتبەواتای وە،( ئە)دێت، نیشانەی کردەی رانەبردوو، ئایندە
: دچم/ دەچم.
: دبێم/دەبێژم. . . . هتد.
.
.
.
.
وێڕای دروود و دەسخۆشی بۆ ئەو کارە مەزنەی بەڕێزتان ئەنجامی دەدەن، پرسێکم لە بەڕێزتان هەیە سەبارەت بە مانگی (دی)ـی پەهلەوی کە مانگی بەفرانباری کوردییەو واتای دادەن یان بەخشین دەگەێنێت، دەشێ شێوە لاتینییەکەی ئەو وشەیە بە de بنووسرێت یان dê.
هەر ساغو سەرکەوتووبن