رێنووس/řênûs: ن:[ ئینگـ: Spelling].
بۆ ناسێنەوەی دەنگ بزوێنەکانی زمانی کوردی و جیاکردنەوەیان لە دەنگە دەنگدارەکان، دوو بنە( قاعیدە) ی داری کراوی خوارەوە ، دەخەینە بەرچاو :
1 – دەنگ بزوێنەکانی زمانی کوردی ( لە تیپی ئەلفوبێی کوردی : ئارامی ) دا، قەت ناکەونە سەرەتای وشە وە، چونکە سازێندراوی ( ئـ + بزوێنەکان ) سەرەتای پیتەبزوێنەکانمان بۆ دەڕەخسێنێت.
2 – دەنگ بزوێنەکانی زمانی کوردی ( لە تیپی ئەلفەبێتی کوردی : ( لاتینی) و ( ئاڤێستایی)) دەکەونە سەرەتای وشەوە.
3 – لەنووسینی کوردیدا، هەرگیز دوودەنگ بزوێن پێکەوە و شان بەشانی یەک لە یەک وشەدا نایەن.، بەڵام لە هەندێ شێوەزاری زمانی کوردی، ئەم ڕێبازە ناگرێتەوە.
ئەگەر دەنگە دەنگدارەکانی زمانی کوردی بە(Consonants) زمانی ئینگلیزی بە( C ) و دەنگبزوێنەکان( Vowels ) بە( V ) نیشان بدەین، فۆرمولی دەنگ و دەنگبزوێنەکانی ئەم وشانەی خوارەوە بەم تەرتیبە دەبن :
دۆ | do | C+ v | دەنگدار + بزوێن |
باش | baš | C+ v + c | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار |
ئاسۆ | aso | c+ v+ c+ v | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن |
بەفر | befir | c+ v+ c+ v | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن ( بزرۆکە)+ دەنگدار |
سارم | sarim | c+ v+ c+ v | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن ( بزرۆکە)+ دەنگدار |
کۆتر | kotir | c+ v+ c+ v | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ بزوێن ( بزرۆکە)+ دەنگدار |
کورسی | kursî | c+ v+c +c+ v | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ دەنگدار + بزوێن |
یارسان | yarsan | c+ v+c +c+ v+ c | دەنگدار + بزوێن + دەنگدار+ دەنگدار + بزوێن+ دەنگدار |
.
.
.
.
سەرچاوەی ئەم مژارە :
ڕێنووسی سادەی کوردی : کریم دانشیار. www.bokan.de