A A A

شه‌يپوور⁄ şeyipûr: ن:[ مۆسیقا] ئاله‌تێكى مۆسيقايه‌ فووى پيا ده‌كرێت .

{

كه‌ ديتم شه‌كڵى سه‌د ڕه‌نگى، گـوتم : بابايــى عه‌يياره‌  

كه‌ بيستم له‌فزى بێ ده‌نگى، گوتم : شه‌يپوورى شاپووره‌

}{ نالی}

باباى عه‌ييار: وه‌ك له‌ ئه‌فسانه‌دا ئه‌يگێڕنه‌وه‌ كابرايه‌ك بووه‌ له‌ ده‌سته‌ و دائيره‌ى ئه‌سكه‌نده‌رى مه‌كدۆنيدا ، ئاره‌زووى له‌ كێ بووبێ بچێته‌ شێوه‌يه‌وه‌، چووه‌ته‌ شێوه‌يه‌وه‌ .

واته‌: كه‌ شێوه‌ى سه‌د ڕه‌نگينم دى، وتم ئه‌مه‌ باباى عه‌ياره‌، چۆن ئاره‌زوو بكا وا خۆى ده‌گۆڕێ، بۆيه‌ش توانيويه‌ جێى خۆى له‌ دڵى ياردا بكاته‌وه‌ . كه‌ ديتيشم ده‌م ئه‌جوڵێنێته‌وه‌ و هيچيش ناڵێ ، وتم ببێ و نه‌بێ ئه‌مه‌ كه‌ڕه‌ناكه‌ى شاپووره‌ .

.

.

.

.