له ساڵی 1987 د. ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف له په‌رتووکێکدا له‌ژێر ناونیشانی( له بواری فه‌رهه‌نگ نووسیی کوردی‌دا) کرۆکی ئه‌و ئارێشانه‌ی له مه‌ڕ فه‌رهه‌نگ نووسی کورییدا هه‌بوون لێکدانه‌وه‌ی بۆکردوون. وه هه‌وڵی داوه له‌و ته‌قه‌لا یه چوارچیوه‌یه‌کی زانستی بخاته نێو فه‌رهه‌نگ نووسیی زمانی کوردییه‌وه. له پێشه‌کی په‌رتووکه‌که‌دا به ئه‌م برگه‌یه یه ده‌ست پێده‌کات { مه‌سه‌له‌ی دانانی فه‌رهه‌نگ گرنگ و گرانه، بۆیه تاکو ئێستا گه‌لێ کێشه‌ی تیۆریی و فه‌رهه‌نگ نووسیی پێویستی به لێکدانه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌یه}. پاشان ئاماژه بۆ زمانه‌وانی سۆڤێتی ( ل، ڤ، شێربا) ده‌بات