مەلە/mele: ن:[ وەرزش] ئاژنی، ئاڤژەنی، سۆبایی _ سۆبەیی : جووڵانەوە بەناو ئاودا : مه‌له‌وانى جوڵه و بزوانى بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كانه له‌نێو ئاودا، نه‌ک ڕۆیشتن به‌پا له‌ژێر ئاودا، مه‌له‌وانى بهچالاكیهک داده‌نرێت كه زیاتر بۆ خۆشى و چێژوه‌رگرتنه، هه‌روه‌ها وه‌ک وه‌رزشێكى جیهانى ئۆڵۆمپى ئه‌نجام ده‌درێت. گه‌لێک سوودى وه‌رزشى هه‌یه، هه‌ر چه‌نده ده‌بێته هۆى مه‌ترسیش ئه‌و كاته‌ى كه مه‌له‌وان ئاگادارى خۆى نه‌بێت.
مەلەپێکردن/melepêkirdin: کتپ:[ مەلە+ پێ+ کردن]
مەلەچی/meleçî: نتـ:[ واز] ئەو کەسەی لە مەلەوانگە کار دەکات
مەلەڤان/melevan: ن:[ واز][ باد] مەلەوان، ئاڤژەن، ئاوباز ، سۆبایی کەر.
مەلەڤانی/melevanî: نچ:[ واز][ باد] مەلەوانی، ئاڤژەنی، سۆبایی، ئاببازی، ئاوبازی : ئەوەی پێوەندی بە مەلەوانەوە هەبێت.
مەلەکردن/melekirdin: کتپ:[ واز]
1 – ئاژنی کرن، ئاڤژەنی، سۆبایی کرن.
2 – شۆردنی لەش لە ئاوی سارددا.
مەلەگە/melege: نتـ:[ واز] مەلەوانگە.
مەلەوان/melewan: ن:[ واز] مەلەڤان، ئاڤژەن، ئاوباز، ئاب ئاشنا.
:: ئه‌و باوكه‌ی مه‌له‌وان بوو كوڕه‌كه‌ی ئاو بردی.{ پپ}{ زانستگا}.
مەلەوانگا/melewange: نتـ:[ واز] ئەو شوێنەی مەلەوانی تێدا دەکرێت.
مەلەوانگەی نێودەوڵەتی/melewange: نتـ:[ واز] درێژى مه‌له‌وانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى 50م ده‌بێت، پانیه‌كه‌ى 21م ، و قوڵیهكهشى 1.80م . هه‌شت خانه‌ى هه‌یه، كه پانی هه‌ر یه‌كێكیان( 2.5 م)ـه نێوان خانه‌كانیش په‌تێكى درێژه به درێژایی مه‌له‌وانگه‌كه، سه‌باره‌ت به ته‌خته و شوێنى خۆ بازدان، به‌رزیه‌كه‌ى ده‌گاته نیو یان سێ چاره‌گه مه‌تر له سه‌ر ڕووى ئاوهكەوە.
مەلەوانی کردن/melewanî kirdin: کتپ:[ واز] مەلەڤانی کرن.
مەلەوانی/melewanî: نچ:[ واز] مەلەڤانی، ئاڤژەنی، ئاوبازی.
مەلەیی/meleyî: نچ:[ واز] مەلەڤانی، ئاڤژەنی، ئاوبازی.
هەندێک لە جۆرەکانی مەلە |
پشتەمەلە : مەلەی پشت : له پشته مه‌له‌دا، به په‌له ده‌رده‌چێت له سه‌رەتاى مهلهوانهگه تا كۆتایی، هه‌ر له‌سه‌ر پشت مه‌له ده‌كات، درێژى پێشبڕكێكانى پشته‌مه‌له ئه‌مانه‌ن : 100م ، و 200م ، و 50م .
سینگه‌مه‌له : له سینگهمهلهدا، مه‌له‌وان جه‌سته‌ى ده‌خاته سه‌رسینگى، وه هه‌ردوو شانى له‌یه‌ك ئاستدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ڕووى ئاوه‌كه، وه هه‌وره‌ها ده‌بێت هێندێك سه‌رى ده‌ربخات، هه‌رچه‌نده ده‌توانێت وانه‌كات، درێژى پێشبڕكێكانى سینگه مه‌له ئه‌مانه‌ن : 100م ، و 200م ، و 50 م.
مەلەی ئازاد( سەربەست) : لهمهلهوانى ئازاد، مه‌له‌وان هه‌ر جۆره شێوازێكى بووێت دهىكات، به‌ڵام له پێشبڕكێیه یه‌ك له دواى یه‌ك و تاكه كه‌سییه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، ده‌بێت مه‌له‌وان هێندێك شێوازى تر جگه له شێوازى سینگه‌مه‌له، و پشته‌مه‌له، و په‌پوله‌یی به‌كاربهێنێت.
مەلەی پەپوولە : مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی : له مه‌له‌وانى په‌پوله‌ییدا، مه‌له‌وان هه‌ردوو قۆڵى ده‌جولێنێت بۆ پێش و پاش به‌به‌رده‌وامى، لهسهرهوى ئاوه‌كه، درێژى پێشبڕكێكانى مه‌له‌وانى په‌پوله‌یی ئه‌مانه‌ن: 100م ، و 200م ، و 50م .
پێشبڕكێیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان |
یه‌ک له دواى یه‌كى هه‌مه چه‌شن : له پێشبڕكێی یه‌ك له دواى یه‌كه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، چوار تاقم و ده‌سته پێشبڕكێ ده‌كه‌ن، كه له چوار یاریزان پێك هاتوون، هه‌ر یه‌كێكیان بۆ ماوه‌ى 100م مه‌له ده‌كات.
تاكه كه‌سى هه‌مه‌چه‌شن: له پێشبڕكێی تاكه كه‌سیه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، مه‌له‌وان بۆ 200م یان 400 م مه‌له ده‌كات، جا له پێشبڕكێی( 200)مه‌تریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان، مه‌له‌وان بۆ هه‌ر 50 مه‌تر شێوازێك به‌كاردێنێت( په‌پوله‌یی، پشته مه‌له، سینگه مه‌له، مه‌له‌ى ئازاد)، به‌ڵام له پێشبڕكێی( 400)مه‌تریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان مه‌له‌وان له هه‌ر 100 مه‌ترێك شێوازى ده‌گۆڕێت.
.
.
.
.