هەوراز ¹ /hewraz: ن: 

1 . ئا‌ڤراز( کباک، زا) ئەڤراز _ هەڤراز، بەرکاش، بەروار، پێهێل، هلپرژ، هلکشین.[ ئینگـ: ascend]{ فەرهەنگا سەلاحەدین، ل، 47}. 

2 . بەرەوژوورە، رکە : شوێنێ سەر بەرەوژووری سەخت.[ ئینگـ: steep]{ خاڵ، ب، ل، 522}{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1009}>< نشێو

{

ئيش كە رووت ئێستە لە هەورازە سەرەولێژی نەكەی
فكری ورديشی ئەوێ، هەر بە دوعا و نوێژی نەكەی

}{ شوکری فەزڵی}

یان

{

هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تە(طە)ی کەری هەوراز و لێژ
سینە پان و مووچە کورت و شانە بەرز و گوێ درێژ

}{ نالی: ڤەژین}

هەورازڕەو/hewrazřez: نتـ:[ هەوراز+ ڕەز] پێچەوانەی نشێوڕە.[ ئینگـ: Descending].

هەورازی/hewrazî: ئانتـ، نچ: ئەڤرازی، پەرکی( کباک)، شوێنی هەوراز : سەربەرەو ژوورە.[ ئینگـ: ascensional]{ هەمبانەبۆرینە، ل، 1009}{ سەلاحەدین، ل، 47} 

.

.

_________________

هەوراز ² /Hewraz: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردیدا ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە. 

.

.

.

.