پاس ¹ /pas: ن:[ ئاڤێستا : پەپرە، هەخ: پاچە، په: pās]

1 – ئاگاداری، چاوڵێبوون، كێشک

:: پاسی شەو، بەشی شەو.

2 – [ کباک] كشانەوە، پێدزكێ، خۆكشاندنەوە.

پاسەوان/pasewan: ن: پاسەبان، نۆبەدار، چۆكدار، دیدەوان، دیدەڤان، ئێشكچی، هێشكچی، نۆتۆرڤان، كێشكچی، قۆڵچی، چەرخەچی، نوبەتچی، كێشكڤان، كەشیک : كەسێكە ئاگاداری شتێک بكات.

پاسەوانی/pasewanî: نچ: پاسەبانی، كێشكڤانی _ كێشک چێتی، پارازک، نۆبەتچێتی، چۆكداری : چاوبەشتێكەوەبوون، ئاگاداری شتێک كردن.

پاسەوانی قۆشەن/pasewanî qoŝen: نتـ: پێش قەرەوەڵ.

پاسدان/pasdan: كتن:[ پاس+ دان] كێشكدان، ئاگارداری لە شوێنێک كردن بەكێشكدان، پاسگرتن.

پاسدار/pasdar: نفا: پاسدەر.

پاسدارانی/pasdaranî: نچ: كار و پیشەی پاسەوان.

پاس كردە/pas kirde: ف:[ ل][ پاس+ كردە( كردن)] پاس كردن، پاسەوانی سەگ.

پاس گرتن/pasgirtin: كتن:[ پاس+ گرتن] پاسدان، كێشک گرتن.

پاسكردن/paskirin: كتپ: ئاگالێبوون، ئاگاداری كردنی شتێک. وەڕین، گەفین.

پاسگا/pasga: نتـ: پارێزگا، پازگە.

پاسگە/pasge: نتـ: پاسگا : ئەو چاڵەیە كە باخەوان لە ناوەڕاستی بێستان بۆ پاس چاكیدەكات.

پاسگر/pasgir: نفا:[ پاس+ گر(گرتن)] كێشكگر.

پاسی سەگ/pasî seg: نتـ:[ فە] وەڕینی سەگ.

.

.

_________________________

پاس ² /pas: ن: گوزەر، تێ پەربوون، پاسەپۆرت : دەفتەرجەیەكی فەرمییە، وەک ناسنامە بۆ تێپەڕین لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە، كورتكراوەی پاسەپۆرت.[ لا :passare : تێپەڕین][ فەر :passe]. 

پاساپۆرت/pasaport: ن: پاسەپۆرت، پاسپۆرت : بەڵگەنامەی كەسێتی بۆ تێپەڕین لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر.

پاسەپۆرت/paseport: نتـ: بەڵگەو ناسنامەی هاتووچۆكردن.[ فەر: passeport]

.

.

___________________________

پاس ³ /pas: ن: [ وەرزش][ ئینگ : pass] رەدكردن و دانی تۆپ بەكەسێكی دیكە لە تۆپی پێ و تۆپێ دەست و لە یارییەكانی دیكەدا.

                         هەندێک لە جۆرەكانی پاسی ناو یاریگا                                

پاس بەسەرسەری یاریكەری بەرگریدا/pas be ser serî yarîkery bergirîda: نتـ: [ وەرزش] لەیاری تۆپی پێدا ئەم تەكنیكە بەكاردەهێندرێت، لە باشترین شێوەی بەكارهێنانی ئەم پاسدانە، پاس بەڵاوە بۆ كەسی مەبەستدار تێدەگیرێت و تۆش شان دەچمێنیتەوە و بەقوون پاڵ بەبەرگرییەوە دەنێیت.[ ئینگـ : lob pass].

پاس لەسەرسەرەوە/pasdan leserserewe: نتـ:[ وەرزش][ ئینگـ : over pass].

پاسی ئەرزی بەهێز/pasêkî erzî behêz: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : paisy cutter].

پاسێكی درێژ/pasêkî dirêj: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : long pass]

پاسێكی كورت/ pasêkî kurt: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : short pass].

پاسێكی كورت و خێرا بەهەردوو دەست/ pasêkî kurt û xêra beherdû dest: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : sharp pass].

پاسێكی لا بەهەردوو دەست/pasêkî la beherdû dest: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : forward pass].

پاسێكی نزم/pasêkî nizim: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : dig pass، low ball].

پاسێن/pasên: نتـ:[ وەرزش] پاسدان بەیەكتری.

پاسی ئەرزی/pasî erzî: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : floor pass].

پاسی پانی/pasî panî: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : cross pass].

پاسی پشتەوە/pasî piştewe: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ پاسی دواوە.[ ئینگـ : Behind the back pass].

پاسی پێ/pasî pê: نتـ:[ وەرزش][ ئینگـ : foot pass].

پاسی دواوە/pasî dwawe: نتـ:[ وەرزش][ ئینگـ : back pass].

پاسی سەرشان/pasî serşan: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : shoulder pass].

پاسی سووک بەسەر نوكی پەنجە/pasî sûk be ser nukî pence: نتـ:[ وەرزش][ ئینگـ: tip pass].

پاسی كوێرانە/pasî kwêrane: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : blind pass].

پاسی گەڕاوە/pasî geřawe: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : reflected pass].

پاسی نێوان/ pasî nêwan: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ: through pass].

پاسی هۆک/pasî hok: نتـ: [ وەرزش][ ئینگـ : Hock pass].

پاسی یەكسەری/pasî yekserî: نتـ: [ وەرزش]

.

.

.

.