بە پیتی ( ژێ) گاز دەکرێت
| ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
| ژ | j | Z |
1 ) لە زمانی کوردییدا به هه‌ر شه‌ش ئەلفبای زمانی كوردی : ماسی سووراتی، ئا‌ڤێستا( دئێنه‌به‌ره)، جیلوه، ئارامی( عه‌ره‌بی)، لاتینی، رووسی( کیریلیک) ده‌نگ و پیتی نووسراوی سەربەستی هه‌یە.
| هاوێژی ئه‌م تیپه به‌ئه‌م کلۆجه ده‌بێت | ده‌م ده‌کرێته‌وه و لێوی خوارەوە دەبرێتە ژێر ددان، زار به مه‌ڵاشووی خواره‌وه‌وه ده‌نووسێت، با ده‌رکردن له‌قوورگه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ده‌م |
2 ) ئه‌م تیپه له پیتە دەنگدارەکانە. ئه‌م تیپه به پیتە بزوێنەکانەوە نانووسێت، به‌ڵام به تیپه‌کانی دیکه‌وه ده‌ڵکێت به‌پێی ڕێنووسی عه‌ره‌بی.
3 ) لە هەندێک بەشە دیالێکتی کرمانجی ژووروودا وەکو( ژێ) لە گۆرانی دا وەکو( جە) گۆ دەکرێت.
:: باژار _ باجار.
:: ئیژار_ ئیجار.
:: ژۆل _ جۆل.
:: رۆژ _ رۆج.
4 ) ئامرازی( ژ) کە دەکەوێتە پێش دەنگی گەروویی( ک ، ت) دا وەکوو دەنگی دەنگداری( ش) لە بەشە دیالێکتی کوردی ئەرمەنیستان دا گۆ دەکرێت
:: ش کوو _ ژ کوو.
:: من ش تە خوەست _ من ژ تە خوەست.
.
.
____________
ژ/ji: ئمـ:[ کباک][ ئێرانی کۆن : haca]
1 ) شوێن و کاتی سەرەتای ڕووداو پێشان دەدات
:: کۆچەر ژ چنیێ هاتن خارێ.
:: سێ کو ژخەوێ رابوو، دیت کەس نەمایە.
:: من ژ مەرڤێد رەواندزێ بـهیستیە.
2 ) بۆ زانینی ئەو کەرەستەی هەر شتێکی لێی دروست کراوە بە کاردێت.
:: گۆران ژ هرییە چێ دکن.
:: دیوارێ خانی ژ کەڤرێ مەرمەر هاتیە چێکرنێ.
3 ) پێوەندی هۆی ڕوودان پێشان دەدات.
:: هەر دوو ژی ژ سەرماێی درجپین.
4 ) جە ، ز ، ل _ لە.
.
.
______________
ژ ….. ئانا/ji…ana: ئاک:
:: لە …. ئانا:
{ تێبـ:
| تێبینی |
| هێندێک ئاوەڵکاری هۆ لە ناو و ئاوەڵناو بەهاوکاری سۆفیسکی( پاشگری)(- انا) و بەپێش خستنی ئامرازی پەیوەندی( ژ) لەکرمانجی دا |
:: ژ شەرمانا.
:: ژ شابوونا.
:: ژ هێرسانا.
:: ژ گەرمانا.
.
.
______________
ژ ….. را/j……ra : لە گەڵ پاشکۆی را دا ، پێوەندی رێچکەی مەبەست دەبەخشێت.
:: کور ژ جهێ خوە رابوو و ژ باڤێ خوەرا گۆت.
:: ژ خوەندنێ را درا‌ڤ دڤیابوو.
.
.
_____________
ژ بەر/ji ber: ئاکتـ:[ ژ+ بەر] ل بەر _ لەبەر، ئەبەر( ل)، بۆ خاتر، لەپێش، لەگەڵ ناودا
لە شێوەی دۆخی سەرەتای ڕێچکەدا، لەگەڵ پاشکۆی دا هەمان واتا دەبەخشێت.
ژ بن/ji bin: ئمتـ:[ ژ+ بن][ کباک] لە بن( باشک) ئەو ئۆبێکتە پێشان دەدات، کە ڕووداوەکە لەلایەن ئەوەوە سەر هەڵ دەدات و دەست پێ دەکات
:: ئەو ژبن سییا دارێ رابوون و چوون.
:: مار ژبن دیوار دەرکەت.
:: من کووپە ژبن ماسێ هلگرت.
ژ پاش/ji paş: :
ژ پێش/ji pêş: :
ژ ژێر/ji jêr: :
ژ سەر/ji ser: :
ژ ناڤ/ji nav: :
ژ نک/jinik: :
ژ نوو/ji nû: ئانتـ:[ کباک][ ژ+ نوو] لەسەرڕا، لە نوێ.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 400}
.
.
.
.