ئارامی | لاتینی | ئاڤێستایی |
ي | y | Y |
هاوێژی ئەم پیتە بەم کلۆجە دەبێت | کەمێک دەم دەکرێتەوە بردنی زار بۆ لای مەلا شووی خوارەوە، بادەرکردن لە قورگەوە بۆ دەرەوەی دەم |
1 – پیتی( ي) بەپێی ئەلفبا یان شێوەنووسی لاتینی 30 هەمین پیتە لە زمانی کوردیدا، دواهەمین پیتە یان 37 ـەمین پیتە بەشێوەنووسی عەرەبی.
ئەم پیتە بەردەنگی خشەیی : Frscative : دەکەوێت، کە بەبەرنێوەڕاستی زاردەکەوێت و لەگۆکردندا( ئاوازدارە )ی گرژە.
2 – پیتی( یی / îy) بەئەلفبای لاتینی هەندێک تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەویش کاتێک دوو بزوێن لە دووی یەک هاتن. وە یەکێکیان پیتی( î ) بێت ئەوی دیکە بزوێنێکی تربێت ئەوجا( î ) یەکە دەگۆڕدرێت بۆ( y ) ئەمەش لەسەربنەمای ئەلفەبێتی گرێکی کە بە( ئیپسیلۆن : ipsilon) دەناسرێت. کە بەهای( I )ی هەیە لەهەندێک زماندا بۆ نموونە زمانی کوردی بە ئەلفبای لاتینی کاتێک کە پیتێکی بزوێن بکەوێتە پاش و پێشی( î ) یەوە دەبێت بە( y ). وەک
:: گایەک : gayek
:: موویەک : mûyek
:: گەلییەک gelîyek
3 – بەڵام بە ئەلفبای عەرەبی کە بکەوێتە دوایی وشەوە پێویست بە دوو خاڵەکەی ناکات بۆ دابنرێت.
: مراوی
: مهابادی
: ئەندازیاری.
بەهەموو جێناوەکانەوە دەڵکێت.
4 – لە ڕێنووسی عەرەبی بە چوار وێنە دەگورێت[ یـ ، ـیـ ، یی، ی].
5 – ئەم( ی) کۆتایی ووشەکان لە چاوگدا بنەرەتییە( ، خشین، دڕین، فڕین، جمین) لەمەوە دەردەکەوێت (ی) لە ئەو کارانەدا هی کەسی سێ هەمی تاک نیە. خۆ دەزاندرێت لە تێنەپەردا کەسی سێیەم تاک بەڕاناوەوە دەرناکەوێت، کە کارەکان لە ئایندەدا گەردان بکەین و دەبنە :
دەخزم | خزین |
دەفڕم | فڕین |
دەخشم | بەخشین |
دەدڕم | دڕین |
دەجم | جمین |
لە هیچیاندا ئەو( ی )ـە کە بزری پاشگر دەرنەکەوتووە.
6 – دەنگی ( ی )ی هەندێک ووشەی ئاڤێستایی لە قۆناخەکانی زماندا دوایی گەشەکردنیان بوونە بە( ج ).
[ یەڤە _ جۆ] سەرنج بدەین کە ئێستاکەش بەدیالێکتی هەورامی بە( جۆ) دەلێن(یەو). هەووەها ووشەی جەژنە ئێستای زمانی کوردی لە( یەسنە، یەزنە) وەهاتووە. یان (یاتووک) بووە بە ( جادووک – جادوو). سەرنج بدەی (ت) یش بووە بە( د) بەڵام نەک لەهەموو پیتێکدا.
7 – لە حیسابی ئەبجەدیدا ( ی ) دەکاتە( 10، دەهـ).
8 – لە هەندێک ووشەی کرمانجی باکوور وەک: زیندی لە کرمانجی ناوەڕاست دەبێت بە: زیندوو.
تێبینی |
ئەم گۆرانکاریەش یەکێکە لە دیاردەکانی زمانە هیندۆئەوروپییەکان |
ئەو، وی : بۆ یەکێکی نەدیوە بە دوای و شانیشەوە دەنووسێت و دەشکەوێتە نێوەڕاستی و شانیشەوە.
دەنووسێ بیدەیە.
:: بۆ دانەپاڵ و خستنەسەر
:: کتێبی من
لە موکریانێ بۆ بەندیواری بەدوای وشانەوە دەنووسێ وەکو :
ئەو پیاوەی.
ئەو کارەی.
جێناوی نادیار وەکو : بابی، خواردی.
بۆ هەندێ سەرچاوە بەکاردەبرێت وەک : دۆستی، برادەری.
بۆ : وەک : سابڵاخی، بارزانی.
وەک هەوای بەهار، کوردی کوردستان. داماوی موکریانی.
.
.
___________________
ی/Y: ن:
1 – [ کیمیـ] هیمایە بۆ یووتریوم.
2 – [ بیر] هیمایە بۆ دووەهەمین ژمارەی نەناسراو کاتێک یەکەمین ژمارە بە X دانرابێت.
3 – کوتراوەی یاردە.
4 – [ زیند] ی کرۆمۆسۆم/y – chromosome و x – chromosome .
.
.
__________________
ی/y: ئمـ: ڕێژەی : ناوی هەندێک خێزان و هۆز پیشان دەدات
:: زێباری
:: هەرکی
:: سورکی
:: تالەبانی
:: جەباری… هتد.
تێبینی |
ئەم پیتەی( ی) لە بنەڕەتدا بۆ زمانی« لۆلۆی – کاسی »دەگەڕێتەوە، کە لەکۆندا لە وڵاتی کوردان ژیاون و لە زمانانی خێزانی( سامی)دا ( و، وم) بەرانبەر بە( ی) ڕێژەییە. ئەگەرچی لەزمانی ئەمرۆی فارسیدا( ئی) هەیە، کە دا دەزاندرێت( ئی) کوردیش لەهی فارسی یەکەوە هاتووە. بەڵام وشەی ( لولوی) بەواتای مرۆڤێکی( لولو) دێت. ( بازی) بەواتای( بازوو) دێت. ئەو ڕاستی یە پێوەندی( ی)کوردیکە بە ڕەچەڵەک ئیلامی ڕوون دەکاتەوە. لەزمانی ئاکادی دا بە شێوەی( لولوپوم، بازووم) گووتراوە. |
.
.
___________________
ی/y: ئمـ: پرۆپۆزیشن ڕواڵەتی سەربەخۆی هەیە بەڵام واتای لە تەک ووشەی تردا دەردەکەوێت، لەمەدا هەموو ئەو ئامرازانە جودا دەبێتەوە کە ڕواڵەتی سەربەخۆیان نیە. وەک
: ( ی ) ناوی واتای لە ووشەی( جوانی )دا .
:: پیاوی ئازا. [ لێرە وەسفیە].
:: پەڕی مەل.[ لێرە ئیزافیە] .
:: پیاوەکەی تۆش ڕۆی.
:: جامانە سەرپۆشێکی ناقۆڵایە.
تێبینی |
ئارزی یان ئارزوو [ ی = و ] ئهم گۆرانگارییه پتر له نێوان دیالێکتهکاندا روودهدات. |
.
.
ئامرازی ڕێژەییە،
:: مرۆ بیارەیی.
دەکەوێتە نێوان سیفەت و مەوسووفەوە.
:: هەناری شیرین.
نیشانەی نێرێتییە ( ماسکۆلین :) ئەگەر بەسەرناوەوە بێت لە حاڵەتی تیاندا.
:: ملوو پەی شاری.
جێناوی لکاوی کەسی دووەمی تاکە ( یت).
وەک : تۆ مووسی.
دەڵکێت بە سیفەتەوە دەیکات بە ناوی مەعنەوی.
:: ژیر+ ی : ژیری.
یەکێکە لە نیشانەکانی مێیەتی هەر ناوێکی مێ
وەک : ئاوی، وەزی، ژەنی، کناچی.
پیتی ئیملایە دەبێت بەژێر بۆ پیتەکەی پێش خۆی.
:: قیڕە، جیهان.
دەچێتە سەر قەدی فرمان و دەیکات بە چاوگ.
وەک : وڕا+ ی+ وڕای. { وشەنامە، ل، 1116}
.
.