ئابدانان/abdanan: ن:[ کوردستان][ جێۆ] شار( قەزا)ێکە سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. شوێنکەوتەکەی لە باکوور و ڕۆژئاواوە شاری دەهلۆرانە، لە ڕۆژهەڵاتەوە شاری دەڕەشارە. لە دوڵێکی نێوان دوو چیای کڤەر و دیارکێوە. سروشتەکەی بە لێری داربەڕوو داپۆشراوە. سێ تاڤگەی گەشتیاری لێیە، ئەوانیش : تەختان جولیان، چەم کەوە، ماهووتە. ئاخێوەری ئەم شارە بە شێوەزاری لەکی دەدوێن و سەر بە هۆزی کوردعالی بەناوبانگن.[ فار: آبدانان][ ئینگـ: Abdanan]{ ڕاپرسی}

:: کەرەم عەلی ڕەزایی میژووی شارستانی ئابدانان و دەهلۆران نووسیوە.{ میهرنیوز}

:: جەژنی نەورۆزی کوردەواری لە ئابدانان.{ کورد کەنال}

.

.

.

.